به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیاو ئه‌و گۆڕانكارییه خێرایانه‌ی له جیهاندا له‌سایه‌ی سه‌رده‌می جیهانگیرییه‌وه روویداوه، ته‌كنه‌لۆژیاو په‌ره‌پێدانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا بووه‌ته به‌شێك له پرۆسه‌ی ئابووری و ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ كرێكاران. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار له‌ڕێگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیاوه بووه‌ته به‌شێكی گرنگ له پرۆسه‌ی دۆزینه‌وه‌ی كار‌و كاركردن. هه‌روه‌ك كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی ئه‌لیكترۆنی ئه‌مه‌زۆن به یه‌كێك له گرنگترین و به‌هێزترین ئه‌و كۆمپانیایانه داده‌نرێت كه كاڵا‌و شمه‌كه خۆراكییه‌كان له‌ڕێگه‌ی به‌بازاڕكردنی ئۆنلاینه‌وه ساغده‌كاته‌وه. هه‌ر له‌ڕێگه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه‌وه سه‌دان ده‌رفه‌تی كاركردن ره‌خساوه بۆ ئه‌و ده‌ستی كارانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌م كۆمپانیایه هه‌لی كاركردنیان پێبدرێت. یه‌كێك له‌و كاره گرنگانه‌ی زۆرێك وه‌كو كاری دووه‌م ده‌ستی بۆ ده‌به‌ن، كاركردنه له‌بواری گواستنه‌وه‌ی كاڵا‌و شمه‌كی داواكراو بۆ ده‌ستی به‌كاربه‌ر. میران گه‌نجێكی كوردی له‌دایكبووی سلێمانییه‌و له‌ئێستادا نیشته‌جێی وڵاتی ئه‌مریكایه‌و ماوه‌ی 5 ساڵه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یان له‌وێ ده‌ژی، كار بۆ كۆمپانیای ئه‌مه‌زۆن ده‌كات و ده‌ڵێت: كاری دیلیڤه‌ری ده‌كه‌م، خه‌ڵك شت به ئۆنلاین ده‌كڕێت و له‌ڕێگه‌ی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیاو مۆبایله‌كه‌مه‌وه به‌پێی خشته‌یه‌ك كاره‌كانم بۆ رێكده‌خرێت، پاره‌ش وه‌رناگرم به‌ڵكو راسته‌وخۆ ده‌چێته سه‌ر حسابی بانكییه‌كه‌م. جێی باسه، كۆمپانیای ئه‌مه‌زۆن ساڵی 1994 له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دامه‌زراوه، به‌یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی جیهان داده‌نرێت كه رووماڵی به‌بازاڕكردن له‌ڕێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه ده‌كات و به‌رده‌وامیش كێبڕكێی زیاتر ده‌كات هه‌تا ده‌ستبكات به پڕكردنه‌وه‌ی خواستی به‌كاربه‌ر له‌جیهاندا. خاك - رێبین عومه‌ر زانیاری زیاتر له‌م ڤیدیۆیه‌دایه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure