30/11/2017 09:59 AM

لە پریمەرلیگ گەورەكان سەركەوتنیان بەدەست هێنا

لە یارییەكانی هەفتەی 14ی خولی پریمەرلیگی ئینگلیزیدا چەندین یاری گرنگ بەرێوە چوو.

یانەی چیڵسی توانی بەتاكە گۆڵێك لە یانەی سوانزی سیتی بباتەوە و خاڵەكانی بوو بە 29 خاڵ و لەپلەی سێیەمدایە.

لەیارییەكی تردا یانەی لیڤەرپوڵ توانی بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە یانەی ستۆك سیتی بباتەوەو خاڵەكانی بەر زبویەوە بۆ 26 خاڵ ولە پلەی پێنجەمدایە.

یانەی مان سیتی بەردوامە لە راماڵینی یانەكان و ئەم هەفتەیەشی بەبەبردنەوە كۆتـایی پێهێنا كاتێك توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە یانەی ساوس هامبتۆن بباتەوە  ,بەوبردنەوەیەش مان سیتی خاڵەكانی بوو 40 خاڵ و لە پێشەنگی خولەكەدایە.

 

لە دوا یاریشدا یانەی ئەرسیناڵ توانی بە پێنج گۆڵی بێوەڵام لە یانەی هێدرێسفێڵد بباتەوەو خۆی بگەیەنێـە پلەی چوارەم بە 28 خاڵ.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved