30/11/2017 11:06 AM

ریزبەندیی وڵاتان لە رێژەی قەڵەویدا

لە راپۆرتێكی رێكخراوی هەماهەنگیی ئابووری ‌و گەشەپێداندا هاتووە، رێژەی قەڵەویی لە بەریتانیا زیاترە وەك لە وڵاتانی خۆرئاوای ئەوروپا.
ئاماژەی بەوەشكردووە: رێژەی قەڵەویی لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا دوو هێندە زیادیكردووە‌و نزیكەی 63%ی بەریتانییە بەتەمەنەكان بەدەست زیادبوونی كێشیانەوە دەناڵێنن.
وێڕای ئەوەش راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەكردووە كە بەگشتیی تەندروستی ئەو بەریتانیانییانەی تەمەنیان لە ناوەڕاستدایە لە ئاستێكی باشدایە، ئەوەش بۆ كەمبوونەوەی رێژەی جگەرەكێشان‌و خواردنەوە كهولییەكان دەگەڕێتەوە.
رێكخراوی هەماهەنگیی ئابوووری‌و گەشەپێدان بەریتانیای لە نێو ئەو پێنج وڵاتەدا داناوە، كە لە سەرەتای نەوەدەكانی سەدەی رابردوودا بەدەست بەرزبوونەوەی رێژەی قەڵەوییەوە ناڵاندوویانە. هەروەك رێكخراوەكە هۆشدایداوە لەوەی كە زیادبوونی كێش دەبێتە هۆی نەخۆشییە درێژخایەنەكانی وەكو بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، بەرزبوونەوەی كۆلیسترۆڵ، نەخۆشی شەكرە‌و نەخۆشییەكانی دڵدا.
ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترین كەسانی قەڵەویان هەیە
هاوكات رێكخراوی نێودەوڵەتی هاوكاری ئابووری گەشەپێدان ریزبەندی ئەو وڵاتانەی بڵاوكردووەتەوە كە زۆرترین رێژەی قەڵەویان هەیەو تێیدا ئەمەریكا پێشەنگی لیستەكەی گرتووەو زۆرترین كەسانی قەڵەو لەو وڵاتەدا هەن.
ئەو رێكخراوە 35 وڵاتی وەك ئەندام لەخۆی كۆكردوەتەوەو ئامارەكانیش لەو چوارچێوەیەدا وەرگیراون، رایانگەیاندووە رێژەی قەڵەوی بەردەوام بەرەو زیابوون دەچێت و بەراورد بە 5 ساڵی رابردوو تەشەنەی سەندووە.
هەمان رێكخراو باسی لەوە كردووە تا ساڵی 2030 رێژەی قەڵەوی بەرەو زیادبوون دەچێت و بەتایبەت لە وڵاتانی كۆریای باشوور و سویسرا.
لەو وڵاتانەی ئەندامن لە رێكخراوی هاوكاری و ئابووری و گەشەپێدان، لە هەر دوو كەسی پێگەیشتوو یەكێكیان قەڵەون و لەنێوان شەش منداڵ یەك منداڵیان قەڵەون.
لەو راپۆرتەدا هۆشداری ئەوە دراوە كە مەترسی زیادبوونی رێژەی نەخۆشییە درێژخایەنەكان زیاد دەكات وەك شەكرە، دڵ و بەرزە فشاری خوێن.
ریزبەندی ئەو وڵاتانەی هاوڵاتییەكانیان بە دەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن:
1-ئەمریكا 38.2%
2-مەكسیك 32.4%
3-نیوزلاند 30%
4-ئوسترالیا 27.9
5-بەریتانیا 26.9
6-كەنەدا 28.5
7-چیلی 25.1
8-فنلاند 24.8
9-ئەڵمانیا 23.6
10-ئیرلەندا 23%

خاك-كوردستانی نوێ






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved