یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتن و یه‌كه‌م هه‌ڵسه‌نگاندن له‌نێوان دوو كه‌سی بێگانه‌دا گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه. ئه‌م به‌رداشته به شێوه‌یه‌كی زۆر به‌هێز بناغه‌ی چۆنایه‌تی په‌یوه‌ندی و دۆخی داهاتووی نێوان ئه‌وان دیاری ده‌كات. یه‌كه‌م به‌رداشت چه‌ند رووی جیاواز له‌خۆده‌گرێت: بۆ نموونه باری رواڵه‌تی و باری توانا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. پڕۆژه‌یه‌كی توێژینه‌وه‌ی ئه‌مریكایی ئه‌م دوو بواره‌ی به‌یه‌كه‌وه گرێداوه‌ته‌وه. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ریخستووه كه پیاوانی قۆزو سه‌رنجڕاكێش له‌چاو پیاوانی ناشرین به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئاسانتر له‌ژێر تاوانی هه‌ڵسوكه‌وته كۆمه‌ڵایه‌تییه ناپه‌سه‌نده‌كان رزگارده‌بن. پیاوه قۆزه‌كان ئاسانتر خۆده‌دزنه‌وه لێكۆڵه‌رانی زانكۆی Eastern Kentucky ، 170 خانمیان به دوو پیاوی (قۆزو ناشیرین) ناساند. ئه‌م دوو كه‌سه له‌ڕووی تایبه‌تمه‌ندییه‌وه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر هاوشێوه بوون و كاردانه‌وه‌ی خانمه‌كان له‌ئاست ئه‌وان تا ڕاده‌یه‌ك هاوشێوه بوو، ئه‌گه‌رچی جیاوازی رواڵه‌تی ئه‌م دووانه زۆر بوو. به‌ڵام هێنده‌ی نه‌خایاند كه پیاوه‌كان ده‌ستیانكرد به هه‌ڵسوكه‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تی ناپه‌سه‌ندو زمان و كردایان به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر گۆڕانی به‌سه‌ردا هات. لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه كه له‌حاڵێكدا ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته ناشیرینه كاریگه‌ری له‌سه‌ر تێگه‌یشتنی خانمه‌كان بۆ سه‌رنجڕاكێشانی پیاوه قۆزه‌كه دانه‌ناوه، كاریگه‌ری زۆر به‌هێزو نه‌رێنی له‌سه‌ر تێگه‌یشتنی ئه‌وان سه‌باره‌ت به پیاوه ناشیرینه‌كه داناوه. ناشیرینه‌كان توندتر سزاده‌درێن له دادگاكانی ئه‌مریكا به‌ئاشكرا ئه‌م مه‌یله ده‌بینرێت كه له به‌رامبه‌ر تاوانێكی یه‌كساندا پیاوه ناشیرینه‌كان له پیاوه قۆزه‌كان توندتر سزاده‌درێن. كه‌وابێت ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌توانێت په‌ندێكی باشمان بداتێ گه‌ر بمانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هاوڕێیه‌ك بۆ خۆمان بدۆزینه‌وه: گه‌ر تۆ لاوێكی زۆر جوان نیت، خۆ دووربگره له نووسینی شتی ناپه‌سه‌ند له پرۆفایله‌كه‌تدا. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س/ illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure