2/12/2017 09:29 AM

لە ئیتاڵیا یۆڤانتۆس ناپۆلی توشی یەكەم دۆران كرد و رۆماش بردیەوە

لەیارییەكانی هەفتەی 15ی خولی پلەیەكی ئیتاڵیا و لە یاری لوتكەی خولەكەدا هەردوویانەی ناپۆلی پێشەنگی خولەكە رووبەرووی یانەی یۆڤانتۆسی پاڵەوانی پێنج وەرزی رابردوو بویەوە .


یارییەكە لە نێویاریگای سانپاولۆی تایبەت بە یانەی ناپۆلی  و بە ئامادەبونی 56000 هاندەر بەرێوە چوو.


لەگێمی یەكەمی یارییەكەداو لە خولەكی 13دا گۆنزالۆ هیگواینی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆس یانەكەی بە گۆڵێك پێش خست .


گێمی یەكەمی یارییەكەو دووەمیش بەهەمان ئەنجام بەكۆتا هات و یۆڤی سێ خاڵی گرنگی وەرگرت و ناپۆلی پێگەی لە پێشەنگی كەوتە مەترسیەوە .


لە یارییەكی تردا رۆما توانی بە سێ گۆڵی بەرامبەر گۆڵێك لە یانەی سپاڵ بباتەوەو خۆی بگەیەنێتە پلەی چوارەمی خولەكە .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved