به‌پێی توێژینه‌وه‌ی پزیشكانی ده‌روونناس كه له‌ئاژانسه جیهانییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، چه‌ند رێنماییه‌ك پێویسته پابه‌ندی بیت تاوه‌كو له هاوسه‌رگیرییه‌كه‌تدا ژیانێكی ئاسووده‌و به‌خته‌وه‌رت هه‌بێت، له‌هه‌موو ئه‌مانه گرنگتریش ده‌روونناسان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌بێت پیاو و ژن هاوكاری سه‌ره‌كی یه‌كتری بكه‌ن بۆ ئاسووده‌ییه‌كه‌یان. * پێویسته هاوسه‌ران یه‌ك كه‌نتۆریان هه‌بێت و جلوبه‌رگه‌كانیان تێكه‌ڵاو بێت. * پێویسته نهێنی و ژیانی نێو ژووری نووستن نه‌چێته ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌و نهێنی بێت ته‌نها له‌نێوان خۆیاندا. * وێنه‌ی هاوسه‌رگیریتان له‌ژووری نووستن هه‌ڵبواسن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند كه‌لوپه‌ل و وێنه‌یه‌كی ئه‌نتیكه (تحفیات) له ژووره‌كه هه‌بێت باشتره. * گرنگه هاوسه‌ران چه‌ند وشه‌یه‌كی نهێنی (جفره) له‌نێوانیاندا هه‌بێت و خۆشی ژیانیان پێببه‌خشێت، یان له‌كاتێكدا خه‌ڵكیان له‌گه‌ڵه ئه‌مان به‌و وشه نهێنیانه بتوانن قسه بكه‌ن و یه‌كتری تێبگه‌یه‌نن. * پێویسته بۆ ئاماده‌كردنی ژه‌می خواردنه‌كان هاوسه‌ران رای یه‌كتری وه‌ربگرن. * له هه‌ڵبژاردنی جلوبه‌رگ و شێوازی خۆجوانكردن رای یه‌كتری وه‌ربگرن. * ئینجانه‌و گوڵی جوان له ماڵه‌كه‌تاندا هه‌بێت. * ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیریتان له په‌نجه بكه‌ن. * رێز له كه‌سوكاری یه‌كتری بگرن. * پاكوخاوێن و بۆن خۆش بن. خاك - لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure