له‌نوێترین توێژینه‌وه‌ی زانایانی بواری ته‌ندروستیدا سووده‌كانی قارچك ده‌رده‌كه‌وێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه مرۆڤه‌كان له وه‌رزی پایزدا گرنگی به‌خواردنی قارچك ده‌ده‌ن زانایان هه‌ڵده‌ستن به‌دۆزینه‌وه‌ی سووده‌كانی. له‌زانستی پزیشكاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه قارچك سوودی هه‌یه بۆ دابه‌زاندنی كێش، چونكه ۹۰%ی پێكهاتووه له ئاو، هه‌روه‌ها له‌جیاتی گۆشت مرۆڤه‌كان ده‌توانن قارچك هه‌ڵبژێرن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی جێی ڤیتامینه‌كانی گۆشت ده‌گرێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا له باره‌ی خواردنی قارچك له‌جیاتی گۆشت، پزیشكان ئاشكرای ده‌كه‌ن كه له‌ماوه‌ی ۵ هه‌فته‌دا ۵ تا ۹ كیلۆ كێش ده‌توانیت داببه‌زێنیت، هه‌روه‌ها پزیشكان رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه هه‌فته‌ی چوار رۆژ گرنگی به‌ئاماده‌كردنی قارچك بده‌ن له‌گه‌ڵ سه‌وزه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین سوودی لێوه‌ربگرن. له‌كۆتاییشدا پزیشكانی بواری ته‌ندروستی ئاماژه به‌سووده‌كانی قارچك ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن: قارچك به‌رگری له‌باری ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌كات و هه‌روه‌ها فشاری خوێن داده‌به‌زێنێت، جگه‌له‌وه‌ش چه‌ورییه زیانبه‌خشه‌كان ده‌سوتێنێت و له‌هه‌مانكاتیشدا دژی دروستبوونی شێرپه‌نجه كارده‌كات. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure