3/12/2017 09:37 AM

هەردوویانەی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید بەجیا یەكسان بونیان تۆمار كرد

لەیارییەكانی هەفتەی 14ی خولی ئیسپانی دا یانەی بەرشەلۆنە دووخاڵی تری لەدەستدا.


سێلتا فیگۆ لەنێویاریگای یانەی بەرشەلۆنە رووبەرووی خاوەن یاریگا بویەوەو یارییەكەی بە یەكسان بوون كۆتایی پێهێنا.


ئیگۆ ئەسپاس لە خولەكی 20 دا سێلتای پێشخست بەڵام دوای دوو خولەك میسی ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە .


لەگێمی دووەمدا سوارێز بەرشەلۆنەی بە گۆڵێك پێشخست بەڵام ماكسیمیلیانۆ گۆمێز توانی ئەنجامەكەیەكسان بكاتەوە بۆ جارێكی تر بۆ سێلتاو بەو ئەنجامەش بەرشەلۆنە بە 36 خاڵ لە پێشەنگ مایەوە.


لەیارییەكی تردا یانەی ریاڵ مەدرید نەیتوانی سود لە یەكسان بونی بەرشەلۆنە وەربگرێت و ئەویش بە بێ گۆڵ یاریگای لەگەڵ یانەی بیلباو بەجێهێشت.


دوای یارییەكە ریاڵ مەدرید خاڵەكانی بەرز بویەوە بۆ 28 خاڵ و لەپلەی چوارەمی خولەكەدایە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved