3/12/2017 10:16 AM

ژمارەی توشبوان بە ئایدز زیادی کردووە


ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت ڕێژەی توشبوون بە نەخۆشی کەمی بەرگری (ئایدز) بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زیادی کردووە.

لە ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی ئایدز بڵاوی کردەۆتەوە ئاماژە بەوە دەکات توشبوون بە ڤایرۆسی کەمی بەرگری لەش بە شێوەیەکی خێرا بە ئەوروپادا بڵاوبۆتەوە.

ڕاپۆرتەکە ئەوەی خستۆتە ڕوو ١٦٠ هەزار توشبوو لە ٥٢ وڵاتی ئەروپادا کە ٩٠٠ ملیۆن هاوڵاتی تێدا دەژی زیادیکردووەو لە ٨٠%ی ژمارەی تۆمارکراو لە ئەوروپای ڕۆژهەڵاتیدایە.

ڕاپۆرتەکە ئەوەش دەخاتە ڕوو لە ڕوسیا بە ڕێژەی ١٣.٦% توشبوون بە نەخۆشیەکە زیادیکردووە .

٣٧ ملیۆن هاوڵاتی لە جیهاندا دووچاری نەخۆشی ئایدز بوون کە بەشێکی زۆریان لە ئەفریقا و وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژهەڵاتین  ، بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندە تەندروستیەکان تووشبوون بە نەخۆشیەکە بەڕێژەی ٥٢% بە بەراورد بە دە ساڵی ڕابردوو زیادیکردووە.

خاك- ژ.ع




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved