یانەی ئەنتەر میلان توانی لە یارییەكانی هەفتەی 15ی خولەكەدا سەركەوتنێكی بەنرخ بەدەست بهێنێت كاتێك رووبەرووی یانەی چیڤۆ ڤیرۆنا بویەوە .
ئەنتەر بە پێنج گۆڵی بێوەڵام یارییەكەی بەسودی خۆی كۆتایی پێهێنا كە بە هاتریكی پریسچ و دوو گۆڵی ئیكاردی و میلان سكرینەر یارییەكەی بردەوە .
بەوبردنەوەیەش ئەنتەر میلان توانی خاڵەكانی بەرز بكاتەوە بۆ 39 خاڵ و پێشەنگی خولەكە وەربگرێتەوە لە یانەی ناپۆلی كە ئێستا خاوەنی 38 خاڵە.
یانەی چیڤۆ ڤیرۆناش بە 20 خاڵ لە پلەی 12ی خولەكە دادەبینرێت.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure