گورچیله یه‌كێكه له‌گرنگترین ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو به‌شه‌كانی جه‌سته هه‌یه، ئه‌ندامێكی به‌شی ناوه‌وه‌ی له‌شه له‌هه‌ردوو لای چه‌پ و ڕاستی سك پێویسته گرنگی پێبدرێت، چونكه بوونی هه‌ركێشه‌یه‌ك له گورچیله‌دا ده‌بێته هۆی تێكچوونی و ناڕێكی كار‌و چالاكیه‌كانی و توشی ئازارت ده‌كات. د.هیوا محمود ئه‌حمه‌د پسپۆڕی یورۆلوجی باس له‌كیسی گورچیله و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ده‌كات "كیسی گورچیله بریتییه له توره‌كه‌یه‌كی پڕ له‌ئاو له‌سه‌ر یان له ناو گورچیله‌دا دروستده‌بێت، زۆرجار له‌وانه‌یه كیسێك یان زیاتر له گورچیله‌كه‌دا دروستببێت، هۆكاری دروستبوونی كیسی گورچیله تائێستا نه‌زانراوه به تایبه‌تی ئه‌و كیسانه‌ی كه ساده‌ن (Simple Cyst)، به‌ڵام له‌وجۆره كیسانه‌ی كه ژماره‌یان زۆره له‌وانه‌یه هۆكاره‌كه‌ی بۆماوه‌یی بێت (APCK)، قه‌باره‌ی كیس زیاد ده‌كات به پێی زیادبوونی ته‌مه‌ن یه‌ك دوو جار قه باره‌كه‌ی زیاد ده‌كات دوای (10) ساڵ". وتیشی " كیسی گورچیله هیچ نیشانه‌یه‌ك دروست ناكات، به‌ڵام هه‌ندێكجار له‌وانه‌یه ببێته هۆی دروستبوونی ئازار، خوێن به‌ربوون، هه‌وكردنی كیس، به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن و هه‌روه‌ها سستبوونی گورچیله. ئه‌گه‌ر ئه‌وكیسه لانه‌برێت كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر گورچیله‌و زۆربه‌ی جار ده‌بێته هۆی هه‌وكردنی كیس، ته‌قینی كیس، به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن، سستبوونی گورچیله". كیسی گورچیله ده‌ستنیشان ده‌كرێت به: -سۆنۆگرافی
ئه‌و كه‌سه‌ی كیسی گورچیله‌ی هه‌بێت پێویسته هه‌موو (3 بۆ 6) مانگ جارێك سۆنۆگرافی بكات، ئه‌گه‌ر هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌بوو ئه‌مه‌ش بۆ دیاریكردنی قه‌باره‌ی كیسه‌كه‌یه. -تیشكی سیتی سكان (CT-scan) ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌رو لابردنی كیسی گورچیله د.هیوا وتی "كیسی گورچیله ئه‌گه‌ر هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌بێت و له‌جۆری ساده بوو پێویستی به چاره‌سه‌ر نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نیشانه‌ی دروستكرد پێویسته چاره‌سه‌ربكرێت، ئه‌ویش به ده‌رهێنانی ئاوی ناو كیسه‌كه له‌ژێر سڕكردنی لۆكاڵی به‌ئامێری سۆنۆگرافی، بۆ ڕێگری له دروستبوونه‌وه‌ی كیس له‌هه‌مانكاتدا ده‌توانرێت مادده‌ی (كحول) به‌كاربهێنرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و مادده‌یه‌ش (كحول) هه‌ر ڕێگر نه‌بوو له هه‌ڵدانه‌وه‌و دروستبوونه‌وه‌ی كیسه‌كه ده‌بێت نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌خوش ئه‌نجام بدرێت، شێوازی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ش بۆ لابردنی كیسی گورچیله به كردنه‌وه‌ی سك (هه‌ڵدڕین) یان به ڕێگه‌ی هه‌ناو بینی (نازور) ده‌كرێت له‌ژێر سڕكردنی گشتیدا ". خاك - ماڵپه‌ڕی ته‌ندروستی پێشمه‌رگه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure