لەدوا یاری هەفتەی 15ی خولی پریمەرلیگی ئینگلیزیدا یانەی مانسیتی توانی بردنەوە بەدەست بهێنێـت.
یانەكەی گواردیۆلا لە گێمی یەكەمی یارییەكە بە گۆڵێك لەدوا بوو بەڵام لە گێمی دووەم لە خولەكی 57 نیكۆلاس ئۆتامێندی توانی بە تۆماركردنی گۆڵێك ئەنجامەكەی یەكسان بكردەوە و یارییەكەی گەراندەوە بۆ سەرەتا.
داڤید سێلڤای ئیسپانی توانی لە خولەكی 83 دابە گۆڵێك كە بۆ مان سیتی تۆمار كرد سێ خاڵی تر ببەخشێتە هاندەرانیان و بە 43 خاڵ لە پێشەنگی خولەكە مانسیتی بهێڵێتەوە .
یانەی وێستهامیش بە 10 خاڵ لە پلەی نۆزدەیەمی خولەكە دەبینرێت و بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەكانی .
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure