به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له میوانان له ئاهه‌نگێكدا رۆژی 2-12-2017 له شاری هه‌ولێر كیا سۆرینتۆی نوێی 2017 نمایشكرا. كۆمپانیای نیم تاكه بریكاری كیا مۆتۆرز له هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی گه‌یشتنی كیا سۆرینتۆی نوێ ئاهه‌نگێكی له شاری هه‌ولێر سازكرد‌و تێیدا ژماره‌یه‌ك میوان و هه‌وادارانی ئۆتۆمۆبیلی كیا مۆتۆرزو ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاماده‌ی بوون. ده‌ریا وریا به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری كۆمپانیای نیم وتی: به‌پێویستمانزانی هاوشێوه‌ی هه‌موو وڵاتانی جیهان سۆرینتۆی نوێ بۆ میوانان نمایش بكه‌ین و به‌منزیكانه‌ش ده‌كه‌وێته بازاڕه‌كانی كوردستان. هه‌روه‌ها باس له تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه‌كانی كیا سۆرینتۆی نوێ كه به ی‌و ئێم ناسراوه كرا. ئه‌و جیاوازییانه‌ی كه دیزاینه‌ره‌كانی كیا له سۆرینتۆی نوێ كردوویانه ئه‌مانه‌ن: * هه‌ردوو ده‌عامی پێشه‌وه‌و دواوه‌و لایته لیده‌كانی پێشه‌وه‌و دواوه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه له كانزا دروستكراون كه مایه‌ی سه‌رنجڕاكێشانن، هه‌روه‌ها ویلی تایه‌كانی له مادده‌ی ئه‌لۆمنیۆم دروستكراون جیاواز له‌گه‌ڵ هه‌ر مۆدیله‌كانی تری سۆرینتۆ. * له ناوه‌وه‌ش گۆڕان له ستێرنی شوفێر به‌دیده‌كرێت، هه‌روه‌ها شاشه‌ی لیدی نوێ كه كۆنترۆڵی كه‌شوهه‌وا ده‌كات. * سۆرینتۆی نوێ سه‌نجڕاكێشه به‌وه‌ی داشبۆردی له چه‌رمێكی نایاب به تێكه‌ڵكردنی قوماش دروستكراوه. به‌ڕه‌نگی ره‌ش و بێجی یان ره‌ساسی كاڵ ده‌رده‌كه‌وێت. هه‌رچی كوشنه‌كانیه‌تی پاڵپشتی لۆكه‌ی له‌گه‌ڵه‌و به دوو ئاڕاسته ده‌جوڵێنرێته‌وه بۆ ئیسراحه‌تی سه‌رنشینان. * گۆڕینه‌كانی گواستنه‌وه‌ی خێرایی هه‌شت جۆر خێرایی له‌خۆده‌گرێت. ئه‌و خێراییانه چوار جۆری جیاوازی مه‌كینه‌ی سۆرینتۆ هه‌ن ئه‌وانیش: ئیكۆ، كۆمفۆرت، سپۆرت، سمارت. خاك – سامان بریفكانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure