4/12/2017 11:48 AM

توێژینەوەیەك : بوونی سەگ تەمەن درێژ دەکات

بەپێی توێژینەوەیەکی زانستی نوێ کە لە گۆڤاری (Scientific Reports)بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت بوونی سەگ دەبێتە هۆی تەمەن درێژی خاوەنەکەی.

زانا موینیا موبانغا، لە زانکۆی ئوبسالا لە سوید ئاماژە بەوەدەکات، توێژینەوەکە دەریخستووە ڕاگرتن و بەخێوکردنی سەگ مردن بە ڕێژەی ٣٣% و توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ بە ڕێژەی ١١% کەم دەکاتەوە.

سپۆڕان باس لەوەدەکەن سەگ توانای تێگەیشتنی خاوەنەکەی هەیە لە ڕێگای تۆنی دەنگەوە تەنها لەبەر خۆراك مامەڵە لەگەڵ مرۆڤ ناکات بەڵکو دەبێتە هاوڕێی.

مابانغا ئەوەش دەخاتە ڕوو کە توێژینەوەکە لەسەر ٣.٤ ملیۆن هاوڵاتی سوید ئەنجام دراوەو دەرکەوتووە سەگ کاریگەری ئەرێنی لەسەر ژیانی ئەو کاسەنە هەیە کە تەنهان.

خاك- ژ.ع




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved