5/12/2017 09:37 AM

ئایا کەم خوێنی لەکاتی دوگیانی مەترسیدارە؟


لەکاتی دوگیاندا ڕێژەی پلازمای خوێن زیاد دەکات بەوەش کەم خوێنی لە ژنی دووگیاندا ڕودەدات.
ئەوەش گۆڕانێکی فیسیۆلۆجی ئاساییە ، لەکاتی دوگیانیدا هەرچەند خڕۆکە سورەکان زیاد دەکات پلازمای خوێنیش زیاد دەبێت بەڵام هیمۆگلۆبینی خوێن بۆ 11.5g/dl دادەبەزێت.

هۆکارەکان

هۆکاری کەمی خوێنی لەکاتی دووگیانیدا دەگەڕێتەوە بۆ کەمی ئاسن کە هۆکارەکەی ڕەنگە کەمی خۆراك یان توشبوون بە کەم خوێنی لە دوگیانی پێشوداو ڕوودانی خوێنبەربوون بوبێت.
هۆکارێکی تری کەمی ڤیتامین ١٢ یاخود بونی نەخۆشی تالاسیمیا لە دایکەکەدا.

نیشانەکانی کەمی خوێن بریتیە لە هەستکردن بە ماندوێتی، هەناسە توندی  و گۆڕانی ڕەنگی پێست بۆ ڕەنگی زەرد.

مەترسیەکانی کەم خوێنی
لەگەڵ ئەوەی کەم خوێنی گۆڕانێکی فیسیۆلۆجیە پێویستە ژنی دووگیان لەژێر چاودێری پزیشکدا چارەسەری کەم خوێنی بکات، چونکە درێژە کێشانی ئەو بارە ڕێژەی مردن لە دایکاندا ٣بۆ ٥ جار و لە منداڵدا ٦ جار زیاتر دەکات بەراورد بە باری ئاسایی.

خاك- ژ.ع




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved