راپۆرتێكی ده‌روونناسی ئاشكرای كردووه كه مرۆڤه جوانه‌كان بڕوانامه‌ی باشتر وه‌رده‌گرن، پاره‌ی زۆرتر په‌یدا ده‌كه‌ن، پله‌ی به‌رزتریان ده‌بێت و به‌ڕێژه‌یه‌كی نێوه‌ندی براوه‌ی پڕۆسه‌ی دادگاكانیشن. جوانه‌كان زۆرترین پاره په‌یدا ده‌كه‌ن ده‌روونناسه‌كانی زانكۆی North Carolina ی ئه‌مریكا، ئاكامی كۆمه‌ڵێك لێكۆڵینه‌وه‌ی تاكه‌كه‌سیان كۆكردووه‌ته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی ئاماری سه‌لماندوویانه كه رواڵه‌تی جوان له ژیاندا به‌ره‌وپێشت ده‌بات. ده‌روونناسی كۆمه‌ڵایه‌تی Tonya Frevert له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ BBC ده‌ڵێت: ئه‌زموونه ئه‌رێنییه‌كانی رابردوو، بڕوابه‌خۆبوون و تێگه‌یشتنێكی ئه‌رێنی له‌ژیانت پێده‌به‌خشن و له‌داهاتوودا ده‌بنه هۆی فه‌راهه‌مبوونی ده‌رفه‌تی باشتر بۆ ده‌رخستنی تواناكانت. مرۆڤه جوانه‌كان ته‌نیان به‌وته‌ی لێكۆڵه‌ران، مۆركی جوانی ده‌توانێت لایه‌نێكی تریشی هه‌بێت، به‌وپێیه‌ی له‌كاتێكدا پیاوه جوانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی وه‌ك سه‌رۆكه باشه‌كان پێناسه ده‌كرێن، زۆریه‌ك له خانمه جوانه‌كان دژی جددی ده‌ركه‌وتنی خۆیان هه‌وڵده‌ده‌ن. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كۆن كه له‌ساڵی 1975 ئه‌نجامدراوه، روونیكردووه‌ته‌وه كه زۆربه‌ی مرۆڤه هه‌ره‌جوانه‌كان ته‌نیان و خه‌ڵكی تر خۆیانی لێ دوورده‌خه‌نه‌وه، چونكه یان خۆیان به هاوته‌رازووی ئه‌و نازانن یان ئیره‌یی پێده‌به‌ن. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س: illvet.se
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure