كاتێك ده‌ستت به ئاگری ته‌باخ ده‌سوتێت یان پێڵاوه‌كانت قاچت ده‌گرن و هه‌ست به ژان ده‌كه‌یت، ئه‌وكات ده‌توانیت لۆمه‌ی جێنی PRDM12 بكه‌یت. تیمێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر توشبووان به نه‌خۆشی ده‌گمه‌نی CIP ئه‌نجامدا. ئه‌م كه‌سانه هه‌ست به ژان ناكه‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر قاچیان بشكێت یان گۆشتیان بریندار بێت. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكۆڵه‌ران، بێتوانایی له تۆماركردنی ژان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گۆڕانكاری توخمی جێنی PRDM12 پێده‌چێت ئه‌م گۆڕانه توخمییه پێش به‌گه‌شه‌ی ئه‌و خانه ده‌مارییانه بگرێت كه سیگناڵی ژان بۆ مێشك ده‌نێرن. له یه‌كه‌م روانیندا ئه‌م نه‌خۆشییه وه‌ك شتێكی به‌سوود دێته به‌رچاو، به‌ڵام ژان پێویستییه‌كی ژیانه‌و هێمایه‌كی هۆشداریده‌ره له‌كاتی مه‌ترسییه‌كاندا. هه‌ر به‌وهۆیه‌ش ئه‌و چه‌ند سه‌د كه‌سه‌ی به نه‌خۆشی CIPـه‌وه له‌دایكده‌بن، ته‌مه‌نیان زۆر كورتره. چونكه ئه‌وان له‌كاتی نه‌خۆشی یان برینداربوون هیچ هۆشدارییه‌كیان پێناگات. ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ئه‌و بواره‌ی فه‌راهه‌مكرد تا ده‌رمانی باشتری دژه ژان به‌رهه‌م بێت. به‌وپێیه‌ی كاتێك مرۆڤ شێوه‌ی كاركردنی بنه‌ڕه‌تی هه‌ست به ژانكردن ده‌ناسێت، ده‌توانێت ده‌رمانی باشتر به‌رهه‌مبهێنێت، كه ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش له ئاكامدا باشتر پێش به ژان ده‌گرێت. ژان به‌مشێوه‌یه سه‌رهه‌ڵده‌دات ژان له‌لایه‌ن وه‌رگره‌كانی ئێش كه له‌سه‌ر پێست، ماسولكه‌كان، تاندۆنه‌كان و ئه‌ندامه‌كان نیشته‌جێن، وه‌رده‌گیرێن.. كاتێك وه‌رگره‌كان شتێك وه‌رده‌گرن ئاماژه‌یه‌ك ده‌نێرن بۆ مۆخی بڕبڕه‌ی پشت.. مۆخی بڕبڕه‌ی پشت (نیلك) كاردانه‌وه‌یه‌ك ده‌خاته‌گه‌ڕ، بۆ نموونه ده‌بێته هۆی كێشانه‌وه‌ی ده‌ستمان یان هه‌ر جووڵه‌یه‌كی تر بۆ ئه‌وه‌ی له ژانه‌كه رزگاربین. له‌هه‌مانكاتدا له‌ڕێگه‌ی بڕبڕه‌ی پشته‌وه ئاماژه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به ژان ده‌نێرێت بۆ مێشك، كه ئه‌م ئاماژه‌یه به ژانێكی ناخۆش له‌ناو جه‌سته‌دا مانای بۆ ده‌كرێته‌وه. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س: illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure