ئه‌گه‌رچی مرۆڤه‌كان زۆر ئاره‌زووی خواردنی بر‌ژاو ده‌كه‌ن به‌ڵام ده‌بێت ئاگاداربن زۆر نه‌برژێت و ره‌ق نه‌بێت. چونكه له‌كاتی ره‌شهه‌ڵگه‌ڕانیدا كۆمه‌ڵێك مادده‌ی شێرپه‌نجه هێنه‌ر پێكدێن كه پێیان ده‌وترێت PAHواته هیدرۆكاربۆنی ئارۆماتیكی چه‌ن بازنه‌یی. به‌رزبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی شێرپه‌نجه كاتێك مرۆڤه‌كانPAH ده‌خۆن، ئه‌م ماددانه ده‌بنه مادده‌ی تر‌و خۆیان له‌خانه مولیكیوله‌كان گرێ ده‌ده‌ن. هه‌ڵپێچرانی DNA له‌لایه‌ن ئه‌م ماددانه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یDNA به‌شێوه‌یه‌كی دروست كۆپی نه‌بێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی گۆڕانكاری له زنجیره‌ی DNA و ده‌بێته هۆی شێرپه‌نجه. نان و په‌تاته ده‌بێت به گه‌رمای كه‌م ببرژێنرێن له‌كاتی برژاندندا ئه‌مه ته‌نها PAH نییه كه ده‌بێت خۆی لێ بپارێزن، به‌ڵكو گه‌ر بۆ خواردنه نیشاسته‌ییه‌كان بۆ نموونه نان و په‌تاته، ئاگره‌كه زۆر خۆشبكه‌ین ئه‌وا گه‌رمای زۆرتر له 120 پله‌یان پێبگات، مادده ئاكریلامیدیه‌كان به‌رهه‌مدێن و ئه‌وه‌ش مه‌ترسیداره، هه‌ربۆیه ده‌بێت به گه‌رمای كه‌م ببرژێنرێن. لێكۆڵه‌رانی دانیماركی توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر رێژه‌ی ئاكریلامیدی خوێنی هه‌ندێك كه‌سی به‌شداری تۆژینه‌وه‌كه ئه‌نجامداو ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاشكرایكرد كه رێژه‌ی زۆری ئاكریلامیدی ناو خوێن مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه به‌رزده‌كاته‌وه. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی
س: illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure