خانمێك كه ته‌نانه‌ت نه‌یده‌توانی یه‌ك پیتی تابلۆی پزیشكی چاو بخوێنێته‌وه، ئێستا 4 ریزی سه‌ره‌وه ده‌خوێنێته‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ی موعجیزه‌یه‌ك روویدابێت، به‌ڵام له‌ڕاسیدا ئه‌م خانمه له‌گه‌ڵ 17 كه‌سی تر كه گیرۆده‌ی نه‌خۆشی چاوی بێچاره‌سه‌ر بوون، به‌شداریكردبوو له‌هه‌وڵێكی چاره‌سه‌ركردن له‌ڕێگه‌ی خانه بنه‌ڕه‌تییه‌كانه‌وه.. زۆرتر له‌نیوه‌ی به‌شداربووه‌كان سوودێكی زۆریان وه‌رگرت: كتوپڕ توانیان بنووسن و بخوێننه‌وه، ده‌موچاوه‌كان ببینن، به‌رده‌میان ببینن و له دوكانه‌كان كه‌لوپه‌ل بكڕن. خانه بنه‌ڕه‌تییه‌كان به سه‌رنج خستنه ناو چاوی به‌شداربووانه‌وه ئه‌م به‌شداربووانه گیرۆده‌ی نه‌خۆشی ماكولای په‌یوه‌ندیدار به به‌رزبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌ن یان نه‌خۆشی Stargardt بوون، كه له‌ئێستادا دوو نه‌خۆشی بێ چاره‌سه‌ری چاون. هه‌ردوو نه‌خۆشییه‌كه وه‌ك په‌ڵه‌ی ره‌ش خۆیان ده‌رده‌خه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئاستی بینایی داده‌به‌زێنن و ته‌نانه‌ت له‌خراپترین دۆخدا ده‌بنه هۆی كوێربوون. لێكۆڵه‌رانی ناوه‌ندی Advanced Cell Technology ی ماساچۆسێت، له‌ڕێگه‌ی سه‌رنجه‌وه خانه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان گواسته‌وه بۆ ناو تۆڕه‌كه‌ی چاو و خانه له‌ناوچووه‌كانیان به هاوتایانی نوێ قه‌ره‌بوكرده‌وه. ساڵێك دوای چاره‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌كه ده‌ركه‌وت كه 10 كه‌س له نه‌خۆشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بیناییه‌كی باشتریان بۆ گه‌ڕابوه‌وه، له‌هه‌مانكاتدا كه بینایی ئه‌وانی تر وه‌ك خۆی ماوبوه‌وه‌و خراپتر نه‌بوبوو. ئه‌م شێوه چاره‌سه‌ركردنه هیچ زیانێكی لاوه‌كی نه‌بوو. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه كه‌ڵك وه‌رگرتن له خانه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له 10 بۆ 20 ساڵی داهاتوودا ببێته هۆی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی وه‌ك: شێرپه‌نجه، شه‌كره، پاركینسۆن و كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی ده‌ماریی تر. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س: illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure