توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات خوێندنە بە دەنگی بەرز کاریگەری ئەرێنی لەسەر مێشک بەجێدەهێڵێت. گۆڤاری (Memory) ڕاپۆرتێکی زانایانی دەرونی کەنەدای بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا ئاماژە بەوەدەکات خوێندنەوە بە دەنگی بەرز دەبێتە هۆی لەبەرکردنی بابەتەکە بەشێوەیەکی خێرا و لەبیرنەچونەوەی بۆماوەیەکی درێژ. کۆلین ماکلاود توێژەر لە زانکۆی واترلو لە کەنەدا، ڕێنمای خوێندکاران دەکات ئەو بابەتانەی لەبەردەستیاندایە بە دەنگی بەرز بیخوێننەوە ئەوەش وادەکات زوتر لەبەری بکەن و باشتر لە قاقیکردنەوەکاندا دێتەوە یادیان. ماکلاود ئاماژە بەوەش دەکات لە توێژینەوەکەیاندا چەندین ڕێگای جۆراوجۆریان بۆ لەبەرکردنی بابەتەکان بەکارهێناوە بەڵام باشترینیان خوێندنەوەی بووە بە دەنگی بەرز ، هەر ئەوەش وادەکات کە بیر و یادەوەری مێشک چالاك ببێت. خاك- ژ.ع
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure