6/12/2017 11:42 AM

بایرن میونخ تۆڵەی لە پاریس كردەوە

لەدوایاری قۆناغی كۆمەڵە‌كانی یانە پاڵە‌وانەكانی ئەوروپا و لە گروپی دووەم یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی رووبەرووی یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی بویەوە .


لە یاری پێشوو پاریسیەكان توانیان بە سێ گۆڵی بێوەڵام سەركەوتن بەسەر یانەكەی ئەڵمانیا بهێنن كە بەوهۆیەوە ئەنشیلۆتی لە راهێنەرایەتی بایرن دورخرایەوە .


بەڵام لەم یارییەدا بایرن بە بەهێزی دەركەوت و توانی سێ خاڵی گرنگ لە یانەی پاریس وەربگرێت و تۆَڵەی یاری رابردوو بكاتەوە .


گۆڵە‌كانی بایرن لیڤاندۆڤشكی گۆڵێك و تۆلۆسكی دوو گۆڵی تۆماركرد ,بەوبردنەوەیەش بایرن هاوشانی پاریس بە پانزە خاڵ لەگروپەكەدان بەڵام پاریسیەكان بەجیاوازی گۆڵ پێشەنگی گروپەكەیان گرت.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved