7/12/2017 09:47 AM

نەخۆشیەكی دەگمەن وا لە ژنێك دەكات بە ٧ زمان گفتوگۆ بكات

توش بون بە نەخۆشی سەڕەڕای ئازارو ناخۆشیەكانی بەڵام هەندێك جار مرۆڤەكان توشی ڕوداوی نامۆ دەكات ، یەكێك لەو ڕوداوانە بەسەر ژنێكی بەڕیتانیدا هات كە نەخۆشیەكەی بووە هۆی فێربونی ٧ زمانی جۆراو جۆر.

تیری وایت، یەكێكە لە ژنە نامۆكانی شاری "یوكشیر" لە باكوری خۆرئاوای بەڕیتانیا كە دەتوانێت بە زمانە ناوخۆی و بیانیە جیاجیاكان بدوێت ئەویش بە هۆی توش بونی بە نەخۆشی (Migraines) واتە دروست بونی ئازارو سستی لە نیوەی سەردا.

مایگرێنس نەخۆشیەكە كە لە ٦٠ مرۆڤی گۆی زەویدا تەنها كاسێك توشی دەبێت و بەهۆیەوە دەتوانێت بە زمانە سەیر و جۆراوجۆرەكان بدوێت.

ڕۆژنامەی "دەیلی ئێكسپرێس"ی بەڕیتانی بڵاوی كردۆتەوە تیری دەتوانێت بە ٧ زمانی جیا وەك زمانەكانی " شاری لیڤەرپوڵ، نیو كاسڵ، زمانەكانی ئوستڕاڵی، جامایكا، ئیرلەندی،...هتد" بدوێت.

ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەكردووە تێری لە ساڵی ٢٠٠٦دا توشی ڕوداوێك بووە لەو ڕۆژەدا هەستی بە هیچ شتێكی نامۆ نەكردووە بەڵام ڕۆژی دوای ڕوداوەكە كاتێك چۆتە سەر كارەكەی نەیتوانیوە بەهیچ شێوەیەك گفتوگۆ لەگەڵ هاوكارەكانیدا بكات تا دوای ٢٤ كاتژمێر توانیویەتی بە زمانی شاری لیڤرپوڵ بدوێت.

تێری ماوەی چەند ساڵێك لەگەڵ نەخۆشیەكەیدا ماوەتەوە كە پزیشكەكان نەیان توانیوە دەست نیشانی كێشە تەندروستیەكانی بكەن.

لەبارەی بارودۆخی خۆیەوە تێری بۆ دەیلی ئێكسپرێس وتویەتی" لە سەرەتادا هەستم بە دڵ تەنگی دەكدر لەگەڵ ئەو نەخۆشیەدا چونكە دودڵ بووم لە كاردانەوەی خەڵك بەرامبەرم ، دڵ تەنگ بوم بەوەی چۆن لەگەڵ ئەو نەخۆشیەدا بمێنمەوە،بەلام ئێستا لام ئاساییە كاتێكیش هاوڕیكانم یان خوشكەكانم بەرامبەر قسەكردنم پێدەكەن پێیان دەڵێم پێبكەنن بەڵام ئێستا كە ئەدوێم بە زمانێك نازانم زمانی داهاتوم چی دەبێت. 

خاك- ژ.ع
س/ شاشە نیوز





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved