7/12/2017 09:55 AM

نیشانەکانی لاوازی دڵ

زۆرێك لە هاوڵاتیان دوچاری لاوازی دڵ دەبن، بەڵام لەسەرەتادا هەست بەو کێشە تەندروستیەی دڵیان ناکەن نیشانەکانی بەهەند وەرناگرن.
بەڵام پزیشکان ڕێنمای دەبەخشنە هاوڵاتیان بەوەی لەگەڵ دەرکەوتنی ئەم چوار نیشانەیەدا پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن بۆ چارەسی گونجاو.

نیشانەکان
هەناسە توندی : بەشێوەیەکی گشتی هەناسە توندی لە ئەنجامی هیلاکیەوە دروست دەبێت، بەڵام ئەگەر بۆماوەیەکی زۆر بەردەوام بوو بەتایبەت لەکاتی نوستندا ئەوە پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت لەو کاتەدا.

هەڵئاوسانی قاچەکان: هەڵئاوسانی قاچەکان یەکێکە لە نیشانەکانی لاوازی دڵ ، نابێت ئەم نیشانەیە پشتگوێ بخرێت، لەهەمانکاتدا بونی ئازار لە سکدا یەکێکی دیکەیە لە نیشانەکانی لاوازی دڵ.

دابەزینی کێش: یەکێكی دیکە لە نیشانەکانی لاوازی دڵ دابەزی کێشی لەشە بەشێوەیەکی خێراو بەبێ هۆکار، هەروەها بوونی ناڕێکی لە لێدانی دڵ و خێرای یەکێکی دیکەن لە نیشانەکان.

لاوازی سێکسی : توێژینەوە زانستیەکان پەیوەندی نێوان لاوازی دڵ و لاوازی سێکسی دەسەلمێنن، بەو هۆیە یەکێک لە هۆکارەکانی لاوازی سێکسی بوونی کێشەیە لە تەندروستی دڵ.

خاک- ژ.ع




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved