خه‌وتن له‌ڕووی باری ته‌ندروستییه‌وه بناغه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، به‌ڵام له‌ڕاستیدا مرۆڤ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌پێی پێویست گرنگی به‌كاتی خه‌و نادات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ شه‌وانه تا دره‌نگ ناخه‌وێت و به‌دیار سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆنه‌وه داده‌نیشێت، بێگومان له‌كاتی سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن شه‌وانه تا دره‌نگ مرۆڤ گرنگی به‌خواردن ده‌دات، به‌تایبه‌تی خواردنی زیانبه‌خش پێش كاتی خه‌وتن زۆرخراپه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، له‌م بابه‌ته‌دا تیشك ده‌خه‌ینه‌سه‌ر ئه‌و خواردنانه‌ی كه سوودیان هه‌یه پێش كاتی خه‌وتن، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌و خواردنانه‌ی زیانبه‌خشن له‌پێش كاتی خه‌وتن. ئه‌و خواردنانه‌ی سوودیان هه‌یه ئه‌گه‌ر له‌كاتی پێش خه‌وتندا گرنگیان پێبدرێت: 1- گێلاس، جگه‌له‌وه‌ی سوودبه‌خشه، هاوكاریشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی خه‌ویان هه‌یه. 2- خواردنه‌وه‌ی شیر سوودی هه‌یه، چونكه وزه‌ی خه‌وتن له‌مرۆڤدا دروستده‌كات. 3- خواردنی سه‌مون وات لێده‌كات خه‌وت لێبكه‌وێت. 4- مۆز خواردنێكی سوودبه‌خشه پێش خه‌وتن، چونكه ماسولكه‌كانت ئارامده‌كاته‌وه. ئه‌و خواردنانه‌ی زیانبه‌خشن ئه‌گه‌ر پێش خه‌وتن گرنگیان پێبدرێت: 1- خواردنی قاوه‌و شیرینی زیانبه‌خشن پێش كاتی خه‌وتن بخورێت، چونكه هێزو توانات پێده‌به‌خشێت و خه‌وت لێناكه‌وێت. 2- خواردنه‌وه‌ی بیره‌و كهول پێش خه‌وتن زیانبه‌خشه، چونكه له‌كاتی نوستندا له‌خه‌وت ده‌كات و ناهێڵێت باش بخه‌ویت. 3- خواردنی چه‌ورو سوركراوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌خۆ پێش كاتی خه‌وتن، چونكه له‌وكاتانه‌دا گه‌ده به‌ئاسانی خواردن هه‌زم ناكات. 4- هه‌روه‌ها خواردنی تون وه‌ك بیبه‌ر وات لێده‌كات هاوسه‌نگی خه‌وتنت لێ تێكده‌دات. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure