زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان حه‌ز به‌وه‌رزی زستان ناكه‌ن به‌هۆی سه‌رماوه، بۆیه له‌و وه‌رزه‌دا به‌گشتی حه‌زناكه‌ن له‌به‌یانیاندا زوو هه‌ستن له‌خه‌و، جگه‌له‌وه‌ش به‌رده‌وام هه‌ست به‌بێتاقه‌تی ده‌كه‌ن و هه‌راسان ده‌بن. به‌تایبه‌تی خانمان زیاتر هه‌ست به‌ناڕه‌حه‌تی ده‌كه‌ن له‌و وه‌رزه‌دا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه گۆڕانكاری دروستده‌بێت له‌هۆڕمۆنیاندا، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه دیمه‌نی سروشت ره‌نگی كه‌متره له‌و وه‌رزه‌دا كاریگه‌ری هه‌یه به‌سه‌ر هه‌ست و هۆشی خانمان. بۆئه‌وه‌ی له‌وه‌رزی زستاندا هه‌ست به‌خۆشی بكه‌یت و بحه‌سێیته‌وه، گۆڤاری (ستایل) ئاماژه ده‌دات به‌م خاڵانه. 1- هه‌وڵبده له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی مۆم رووناكی له‌ناو ماڵدا دروستبكه، هه‌روه‌ها مۆم جه‌وێكی رۆمانسی ده‌به‌خشێت، جگه‌له‌وه‌ش گه‌رمی ده‌به‌خشێت. 2- گرنگی به به‌كارهێنانی ره‌نگی گه‌رم و تۆخ بده له‌گه‌ڵ رێكخستنی ناوماڵدا. 3- گرنگی به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆن بده له‌ناو ماڵدا وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌ر وه‌رزه‌و بۆنی خۆی هه‌یه، هه‌روه‌ها وه‌رزی زستانیش بۆنی ڤانێلاو قاوه هه‌ستێكی خۆش ده‌به‌خشێت. 4- به‌رده‌وام گرنگی به‌چوونه ده‌ره‌وه بده بۆناو سروشت. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure