به‌شێك له‌خه‌ڵكی له وه‌رزی زستان‌و سه‌رماو سۆڵه‌دا كێشیان زیاد ده‌كات كه له‌وانه‌یه بگاته نیو كیلۆ هه‌ر چه‌نده زۆر نیه، به‌ڵام به تێپه‌ڕینی كات زیاد ده‌كات به‌تایبه‌تی بۆ كه‌سێك كه ده‌ناڵێنێت له‌ده‌ست قه‌ڵه‌وی‌و دڵه‌ڕاوكێی له‌لا دروست ده‌كات كه چۆن ڕزگاری ببێت له‌ده‌ست كێشی زیاده. له‌ڕاستیدا سه‌خته له‌كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی سارد دا بتوانیت به‌پێی پێویست ڕاهێنانه‌كانت ئه‌نجام بده‌یت. بۆیه هه‌وڵئه‌دات ئه‌و كاته به‌تاڵانه‌ی هه‌یه‌تی كه ناتوانێت به‌هۆی سه‌رماوه بچێته ده‌ره‌وه زیاتر شیرینی‌و خواردنی ساده ده‌خوات كه ڕێژه‌یه‌كی به‌رز وزه‌یان تێدایه. ئه‌ی چاره‌سه‌ر چییه؟ ئه‌مانه چه‌ند هه‌نگاوێكی ساده‌یه تا به‌دووربیت له زیادبوونی كێش له وه‌رزی زستاندا. له چێشتخانه‌كه‌تدا»مه‌تبه‌خ»مادده‌ی خۆراكی ته‌ندروست دابنێ پێویسته ئه‌و مادده خۆراكیانه‌ی له‌ماڵه‌وه، یان له‌چێشتخانه‌كه دایانده‌نێیت خۆراكی ته‌ندروستبن، وه‌ك دۆشاوی ته‌ماته به‌هارات‌و فاصۆلیا و پاقله‌مه‌نی و مه‌عكه‌رۆنی‌و خوێ‌و میوه‌ی وشككراوه پاراستنی كه‌مێك نان له سه‌لاجه‌دا. به‌م ڕێگایه ده‌توانیت ئێواره خوانێكی خێرا‌و ته‌ندروست ئاماده بكه‌یت بۆنمونه نیسكێن یان سه‌وزه‌واتێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانی پاره‌یه‌كی باشیش پاشه‌كه‌وت بكه‌یت، هه‌وڵبده دووربكه‌ویته‌وه له ئاره‌زووكردنی ئه‌و خۆراكه ئامادانه‌ی كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له وزه‌ی گه‌رمییان تیایه. زۆر بجوڵێ – له‌گه‌ڵ نزمبوونه‌وه پله‌ی گه‌رما، ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌یت ئه‌و ڕاهێنانانه‌ی پێشتر ئه‌نجامتداون له‌هه‌وای ئازاد‌دا ئه‌نجامیاننه‌ده‌یت، ئه‌و چالاكیانه‌ی كه هۆكارن بۆ سوتاندنی وزه‌ی گه‌رمی كه‌می ده‌كه‌یته‌وه بۆ نموونه به پێ ڕۆشتن بۆ ماوه‌یه‌كی كورت، ئه‌مانه گرنگترین هۆكاری زیادبوونی كێشن. ساردی كه‌ش‌و هه‌واو كورتبوونه‌وه‌ی ڕۆژ له زستاندا واتای ئه‌وه نیه به‌ته‌واوی واز له ڕاهێنانی وه‌رزشی بهێنێت، به‌ڵكو پێویسته به‌رنامه‌ی ڕۆژانه‌ی خۆی دابنێت تا پارێزگاریكردن له ڕێكی له‌ش ولاری. خێرا ڕۆیشتن له‌ش چالاك ده‌كات، به‌تایبه‌تی دوای دانیشتنێكی زۆر له ژووره‌وه و له‌هه‌وایه‌كی گه‌رم، سوڕی خوێنیش چالاك ده‌كات له‌ژێر ئه‌و جله قورسانه‌دا، یان به‌په‌له بسوڕێره‌وه به‌ده‌وری ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی كه تێییدا نیشته‌جێی، یان سه‌ردانی ئه‌و هۆڵانه‌ی له‌شجوانی و یاریگایانه بكه كه داپۆشراون و پله‌ی گه‌رمیان گونجاوه، ئه‌گه‌ر حه‌زت له‌و شوێنانه نیه ئه‌وا ده‌توانیت له‌ماڵه‌وه به‌رنامه‌ی تایبه‌ت دابنێیت، یان بۆ نمونه كه ده‌چیته بازارێك هه‌وڵبده سوود وه‌ربگره له‌پلیكانه‌ی ئاسایی نه‌ك كاره‌بایی، كه به‌هۆیه‌وه بڕێك وزه به‌كارده‌هێنیت. خواردنه‌وه‌ی سروشتی ئه‌و خواردنه‌وه گه‌رمانه‌ی كه ده‌خورێنه‌وه له‌وه‌رزی زستاندا كه یارمه‌تیت ئه‌دات هه‌ست به‌گه‌رمیه‌كی زیاتر بكه‌یت، به‌ڵام به‌شێك له‌و خواردنه‌وه گه‌رمانه ڕێژه‌یه‌كی به‌رز وزه‌یان تیایه وه‌ك: شیر و قاوه و شكولاته‌ی گه‌رم و كرێم. بۆیه واباشتره زیاتر چا و ئه‌و خواردنه‌وانه بخۆیته‌وه كه چه‌ورییان تیا نیه. سه‌وزه بخۆ پێویسته سه‌وزه‌وات بخۆیت، وه‌ك شێلم‌و گێزه‌ر و سه‌وزه‌ی زستانه وه‌ك كه‌له‌رم و قه‌ڕنابیت. ئه‌م جۆره سه‌وزانه تێرت ده‌كه‌ن‌و مادده‌ی خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ندن.
خاك-كوردستانی نوێ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure