10/12/2017 09:12 AM

چیڵسی توشی دۆرانێكی نوێ هات

لەیارییەكانی هەفتەی 16ی خولی پریمەرلیگی ئینگلیزیدا یانەی چیڵسی لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی وێستهام بویەوەو یارییەكەی پێدۆراند.


لەخولەكی 6ی سەرەتای یارییەكەدا یاریزان ماركۆ ئەڤینۆڤیج توانی گۆَڵێك بۆ یانەی وێستهام تۆماربكات و یارییەكەش بەو تاكە گۆڵە بەكۆتا هات.


بەو بردنەوەیەش وێستهام توانی خۆی لە پلەكانی دواوەوەی خولەكە كەمێك دور بخاتەوە كە لەم وەرزەدا بەردەوام لەدوا پلەی خولەكە دەبینرا.


وێستهام ئێستا خاوەنی 13 خاڵەو لە پلەی هەژدەیەمی خولەكە دەبینرێت وە یانەی چێڵسی بە 32 خاڵ لەپلەی سێیەمی خولەكەدایە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved