10/12/2017 09:21 AM

ریاڵ مەدرید یاری لوتكەی بردەوەو ڤالەنسیاش پلەی دووەمی جێگیرتر كرد

یانەی ریاڵ مەدرید توانی یاری لوتكەی هەفتە لە یانەی ئیشبیلیە بباتەوە .


پێش یارییەكە هەردوو یانە بە 28 خاڵ لە پلەكانی سێیەم و چوارەمی خولەكە بوون .


بەڵام ریاڵ مەدرید توانی بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام سەركەوتن بەسەر یانەی ئیشبیلیە تۆمار بكات و خۆی بگەیەنێتە پلەی سێیەم.


گۆڵەكانی ریاڵ مەدرید رۆناڵدۆ دوو گۆڵ و ناچۆ و كروز و حەكیمی سێ گۆڵەكەی تریان تۆمار كرد.


ئێستا ریاڵ مەدرید بە شێوەی كاتی پلەی سێیەمی گرتووە بە 31 خاڵ.


لەیارییەكی تردا یانەی ڤالەنسیا بەردەوامە لە ئەنجامە باشەكانی و توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە یانەی سێلتا فیگۆ بباتەوە و بە 34 خاڵ پلەی دووەمی  گرتووە .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved