یه‌كێتی شاخه‌وانی سلێمانی پرۆژه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه به مه‌به‌ستی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان دژی كۆمه‌ڵ. له‌وباره‌یه‌وه پارێزه‌ر نیگار سه‌عید سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه به سایتی خاك-ی راگه‌یاند: پرۆژه‌كه بیرۆكه‌ی خۆم بووه، مه‌به‌ستیشمان روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كانه له‌دژی كۆمه‌ڵ. وتیشی: بۆ پرۆژه‌كه‌ش رۆژی 8-12-2017 ژنانی یه‌كێتی شاخه‌وانی سلێمانی رۆیشتینه سه‌ر شاخی گۆیژه به دوو دروشم به‌شداریمان كرد، ئه‌وانیش: * به ئاشتی و هاوڕێیه‌تی خۆشه‌ویستی روبه‌ڕووی توندوتیژییه‌كان ده‌بینه‌وه. * به وه‌رزش و شاخه‌وانی روبه‌ڕووی توندوتیژییه‌كان ده‌بینه‌وه. راشیگه‌یاند: له‌و پرۆژه‌یه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆری ژن به‌شداربوون كه جێگه‌ی شانازین به‌وپێیه‌ی هه‌ندێكیان ته‌مه‌نیان له 70 ساڵان زیاتر بوو. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری نه‌خۆشانی هیوا كه هه‌میشه پێشه‌نگن له پێدانی هێز به هه‌مووان به‌شداربوون. له‌باره‌ی ئامانجه‌كانی پرۆژه‌كه‌شه‌وه وتی: مه‌رج نییه روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان ته‌نها به یاسا بێت یاخود به سه‌پاندن بێت، به‌ڵكو ده‌كرێت بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه چه‌ند رێكارێكی جیاواز بگیرێته‌به‌ر، ئه‌گه‌رچی شێوازی ئه‌و توندوتیژییه هه‌ر توندوتیژییه‌ك بێت به‌رامبه‌ر ژنان یان پیاوان یان منداڵان، واته به‌رامبه‌ر هه‌ر مرۆڤێك به به‌هێزكردنی خود‌و گرنگیدان به ئارامی ده‌روون و ته‌ندروست تاك خۆی به خۆشویستنی خۆی تا ئه‌و راده‌یه‌ی په‌ره به تواناكانی خۆی بدات به‌هه‌موو شێوازێكی دروست روبه‌ڕووی خراپه‌كاران ببێته‌وه. خاك – لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure