رێكخراوی هه‌ڵۆی ره‌ش ماراسۆنێك به‌ناوی هه‌موومان چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی مام-ین ئه‌نجام ده‌دات. له‌وباره‌یه‌وه، سه‌روه‌ر مه‌جید سه‌رۆكی رێكخراوی هه‌ڵۆی ره‌ش به سایتی خاك-ی راگه‌یاند: ماراسۆنه‌كه‌مان به‌ناوی هه‌موومان چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی مام-ین، رۆژی 14-12-2017 له شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت. كه له به‌رده‌م چاڤی لانده‌وه بۆ مه‌زاری سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌بێت. وتیشی: ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی به‌شداری كردن ده‌كه‌ن، ده‌توانن رۆژانه ناو تۆماربكه‌ن له پاركی ئازادی له‌سه‌ر گڵكۆی شاعیر شێركۆ بێكه‌س له كاتژمێر 2:00ی پاشنیوه‌ڕۆ تا 5:00. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ماراسۆنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كه كه هه‌ركه‌سێك و گوڵێكی پێده‌درێت، ده‌بێت به گوڵه‌كه‌وه رابكات تا سه‌ر مه‌زاری سه‌رۆك مام جه‌لال. ئه‌گه‌ر گوڵه‌كه‌ی پێ نه‌بێت و پێش هه‌مووان بگاته ئه‌وێ یه‌كه‌م نابێت، چونكه بڕیاره هه‌ركه‌س یه‌كه‌م كه‌س گوڵه‌كه دابێت خه‌ڵاتی یه‌كه‌می رێكخراوه‌كه‌مان وه‌ربگرێت.
كلیك بكەو بەرنامەی گۆڤار ببینە كە تێیدا باس لە ماراسۆنەكە دەكرێت
خاك - لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure