لە یاری لوتكەی هەفتەی خولی پریمەرلیگی ئینگلیزیدا و لە نێو یاریگای ئۆڵترافۆرد یانەی مانچستەر یونایتد پێشوازی لە یانەی مان سیتی كرد.
یارییەكە لە نێوان مۆرینهۆی راهێنەری مانیونایتد و گواردیۆلای راهێنەری مان سیتی بوو كە پێشتر لە كلاسیكۆی ئیسپانیشدا رووبەرووی یەكتربوو بونەوە.
لەگێمی یەكەمداو لەخولەكی 43 مانسیتی بەگۆڵێكی سێلڤا پێشكەوتن بەڵام تەنها دوای دوو خولەك مان یونایتد یەكسانی كردەوە لەرێگەی راشفۆردەوە .
لەگێمی دووەمداو لەخولەی 54دا نیكۆلاس ئۆتامێندی توانی یانەی مان سیتی پێش بخات و گۆڵی سێ خاڵی یارییەكەی بۆ یانەی مانسیتی تۆمار بكات.
بەوبردنەوەیەش مانسیتی خۆێ لە بەدەست هێنانی نازناوەكە نزیكتر كردەوە چونكە ئێستا 11 خاڵ لە پێش ركابەرەكەیەوەیەتی كە یانەی مانچستەر یونایتدە.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure