11/12/2017 09:30 AM

بەرشەلۆنە سێ خاڵی تری وەرگرت

یانەی بەرشەلۆنە بەردەوامە لە راماڵینی یانەكانی ئیسپانیاو ئەم هەفتەیەشی بەبردنەوە كۆـایی پێهێنا.


یانەكەتەلۆنیەكە هەرچەندە لەدەرەوەی یاریگای خۆیان بوون بەڵام توانیان بردنەوە بەسەریانەی ڤیا ریاڵ تۆمار بكەن.


گێمی یەكەمی یارییەكە بە بێ گۆڵ كۆتایی هات,گێمی دووەمی یارییەكە لە كۆتایی نزیك دەبویەوە كاتێك سواریز لەخولەكی 72 دا توانی یەكەم گۆڵی بەرشەلۆنە تۆماربكات,دواتر دوای چەند خولەكێكی تر لوێنێل میسی گۆڵكاری ئیسپانیا توانی ئەنجامەكە زیاتر یەكلایی بكاتەوەو گۆڵی دووەمی بۆ كەتەلۆنیەكان تۆماركرد.


ئێستا بەرشەلۆنە بە 39 خاڵ لە پێشەنگی خولەكەدایەو ڤیا ریاڵیش بە 21 خاڵ لەپلەی شەشەمی خولەكەدەبینرێت.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved