لێكۆڵینه‌وه نوێیه‌كان هه‌ڵگری هه‌واڵی ناخۆشن به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و خانمانه‌ی به‌هیوای كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌شه‌ی مووه‌كانیان و لاسكی مووه‌كانیان ده‌گرن و ده‌ریانده‌هێنن. تیمێكی لێكۆڵینه‌وه له زانكۆی Southern California به‌و ئاكامه گه‌یشتووه كه ده‌رهێنانی موو له فولیكوله‌وه (چیكلدانه)، ده‌بێته هۆی رووانی مووی زۆرتر. له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا لێكۆڵه‌ران به‌گشتی 200 تاڵه موویان له ناوچه‌یه‌كی 3 بۆ 5 میلیمه‌تری له‌سه‌ر پشتی مشكه‌كان له‌ڕه‌گه‌وه ده‌رهێنا. به‌ڵام له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا 1200 تاڵه مووی نوێ له‌م شوێنه رووانه‌وه. خانه‌كانی به‌رگری، موو به‌رهه‌مده‌هێنن كاتێك مرۆڤ تاڵه موویه‌ك له لاسكه‌وه ده‌رده‌هێنێت، فولیكوله‌كه‌ی له‌ناوده‌چێت. لێكۆڵه‌ران تێگه‌یشتن كه ئه‌م زیانپێگه‌یشتنه ده‌بێته هۆی ره‌هابوونی پرۆتۆئینێك كه ئاماژه ده‌نێرێت بۆ خانه‌كانی به‌رگری له‌ش. ئه‌وان به‌خێرایی شوێنی زیانه‌كه ده‌دۆزنه‌وه، فولیكوله‌كه ده‌بوژێننه‌وه‌و هانی ده‌ده‌ن كۆمه‌ڵێك مووی نوێ بڕوێنێت. به‌ڵام كاتێك لێكۆڵه‌ران مووه‌كانیان له‌سه‌ر هه‌موو له‌شی مشكه‌كه ده‌ركێشا، ئاكامه‌كه‌ی جیاواز بوو له‌وه‌ی كه سه‌رجه‌م مووه‌كانیان له ناوچه‌یه‌كی 3 بۆ 65 میلیمه‌تری ده‌رهێنابوو.. به‌وته‌ی لێكۆڵه‌ران خانه به‌رگرییه‌كانی له‌ش ته‌نها له‌حاڵه‌تێكدا كاردانه‌وه پیشان‌دئه‌ده‌ن كه ئه‌و شوێنه‌ی مووه‌كانی لێ ده‌رهێنراوه به ئه‌ندازه‌ی پێویست گه‌وره بێت. چاره‌سه‌رێكی شیاو بۆ رووتانه‌وه‌ی سه‌ر به‌وته‌ی Cheng-Ming Chuongیه‌كێك له به‌رپرسانی لێكۆڵینه‌وه‌كه، ئه‌م تێگه‌یشتنه نوێیه ده‌توانێت بگاته جۆرێكی نوێ له ده‌رمانی چاره‌سه‌ری رووتانه‌وه‌ی سه‌ر، كه به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ له‌هه‌ردوو ره‌گه‌زدا رووده‌دات. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س: illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure