12/12/2017 10:12 AM

چه‌ند رێنماییه‌ك بۆ به‌هێزكردنی به‌رگری منداڵه‌كه‌ت له‌زستاندا

به‌وهۆیه‌ی له‌وه‌رزی زستاندا به‌هۆی سه‌رماو گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه‌ منداڵان زیاتر توشی كۆكه‌و هه‌ڵامه‌ت و له‌رزو تا ده‌بن، پێویسته‌ دایكان و باوكان به‌وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و ئاگاداریان بن و به‌چه‌ند رێنماییه‌ك كه‌ بۆیان دیاریكراوه‌ به‌رگری منداڵه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه‌ وه‌رزییه‌كان زیادبكه‌ن.

له‌ سایتی سیدتی بابه‌تێك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، تێیدا د.سه‌میحه‌ خه‌لیل پزیشكی تایبه‌تی منداڵان چه‌ند رێنماییه‌كی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

رێنماییه‌كان:

* رۆژانه‌ به‌رده‌وام هه‌واگۆڕكێ له‌ ماڵه‌كه‌تدا بكه‌، كاتێك هه‌تاوه‌ ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ بكه‌ره‌وه‌ با هه‌وای پاك بێته‌ ژووره‌وه‌.

* منداڵان پێویسته‌ خواردنی ته‌ندروستیان پێبدرێت، بڕی پێویست ڤیتامین و كاربۆهیدرات و چه‌وری و پرۆتینی تێدا بێت.

* هاتوچۆنه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سوكارو هاوڕێ نه‌خۆشه‌كانیدا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی بۆ نه‌گوازرێته‌وه‌.

* زوو زوو شتنی ده‌ستی منداڵه‌كه‌.

* به‌ شتێك یاری نه‌كات په‌موو په‌ڕی تێدابێت بۆئه‌وه‌ی توشی هه‌ستیاری نه‌كات.

* له‌ناو ماڵه‌وه‌تاندا جگه‌ره‌ مه‌خۆن.

* پێدانی شه‌ربه‌تی سروشتی.

* ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت ساوایه‌ شیرپێدانی سروشتی ته‌ندروستتره‌.

خاك - لانه‌ كاشان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved