پزیشكانی بواری پێست و جوانكاری رێنمایی ده‌ده‌ن سه‌باره‌ت به‌چۆنێتی پاراستنی پێستی ده‌موچاو له‌وه‌رزی زستاندا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌و وه‌رزه‌دا رۆژ كورته‌و شه‌و درێژه به‌گشتی خانمان هیلاك ده‌بن و ئه‌وه‌ش زیان به‌ته‌ندروستی پێست ده‌گه‌یه‌نێت. بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه‌رزی زستاندا پێستت بپارێزیت، ئه‌م رێنماییانه جێبه‌جێ بكه: 1- له به‌یانیاندا گرنگی به پاككردنه‌وه‌ی پێستی ده‌موچاو بده، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌كاتی شه‌واندا خۆیان ده‌شۆن پێویسته له به‌یانیاندا پێستیان پاكبكه‌نه‌وه. 2- پێش كاتی نوستن هه‌وڵبده ماسك به‌كاربهێنیت، به‌وشێوه‌یه پێستت ئارامی وه‌رده‌گرێت له‌كاتی نوستندا. 3- رۆن بۆ پێست سوودی هه‌یه، بۆیه هه‌وڵبده دڵۆپه‌یه‌ك رۆن تێكه‌ڵی كرێم بكه پێش به‌كارهێنانی كرێم بۆ چه‌وركردنی ده‌موچاوت. 4- گرنگی به چه‌وركردنی لێو بده بۆ ئه‌وه‌ی به‌درێژایی وه‌رزی زستان لێوه‌كانت جوان و پارێزراو بن. خاك - وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure