ریش هێمایه‌كه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی پیاو له ژن. ئه‌م زانیارییه كه وه‌ك تایبه‌تمه‌ندی ره‌گه‌زی پله دوو به ئه‌ژمارده‌كرێت، به‌ڵام په‌یوه‌ندی به هاوئامێزی راسته‌قینه یان ره‌وته فیزیكییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به به‌رهه‌مهێنانی سپێرم نییه، به‌ڵكو نیشانی ده‌دات كه خاوه‌نه‌كه‌ی سه‌ر به‌ڕه‌گه‌زێكی دیاریكراوه. نێر هێزی خۆی پیشان ده‌دات ئه‌م دیارده‌یه له‌جیهانی ئاژه‌ڵاندا به‌ربڵاوتره‌و ده‌توانێت چه‌ندین شێوه‌ی هه‌بێت. یه‌كێك له گه‌وره‌ترین و ره‌نگاوڕه‌نگترین تایبه‌تمه‌ندییه ره‌گه‌زییه‌كان چه‌تری تاوسه. ئه‌و له‌خۆیدا هیچ كاركردێكی نییه، به‌ڵام كاتێك هه‌ڵیده‌دات چیتر هیچ گومانێك نامێنێته‌وه كه خاوه‌نه‌كه‌ی نێره‌یه. جگه له‌مه، تایبه‌تمه‌ندی ره‌گه‌زی پله دوو ده‌رفه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندنی توانای نێر بۆ مێیه‌كه ده‌ڕه‌خسێنێت. هه‌رچه‌نده مۆركێكی به‌هێزترو پێشكه‌وتووتری پێوه دیاربێت، ئه‌و نێره‌یه‌كی به‌هێزتریشه. ریش ئاماژه به مه‌یل بۆ جوتبوون ده‌كات ریشێكی پڕ ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌دات كه ئه‌و پیاوه له‌ڕوانگه‌ی جوتبوونه‌وه به‌نرخه بۆ ئاره‌زووكردن. گه‌شه‌ی تایبه‌تمه‌ندی ره‌گه‌زی پله دوو له به‌رزتررین ئاستی خۆیدا له‌لایه‌ن هۆڕمۆنه‌كانه‌وه ئیداره ده‌كرێت. خانمان ریشیان نییه، هه‌ربۆیه ئه‌م هۆڕمۆنانه‌شیان نییه. به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی ره‌گه‌زی پله دووی تریان هه‌یه كه به‌ئاشكرا شیاوبوونی ئه‌وان بۆ پیاوان ده‌رده‌خات. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س/ illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure