14/12/2017 09:46 AM

مانسیتی بردیەوەو ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد

لە یارییەكانی هەفتەی 17ی پریمەرلیگدا یانەی مانچستەر سیتی توانی بردنەوەیەكی گەورە بەسەر یانەی سوانزی سیتی تۆمار بكات و سێ خاڵی گرنگی لێ وەربگرێت.


گۆڵەكانی یارییەكە هەریەكە لە داڤید سێلڤا دوو گۆڵ و ئەگوێرۆ و دی بروین دوو گۆڵەكەی تریان تۆماركرد.


ئێستا مان سیتی بە 49 خاڵ و بە تەنها پێشەنگی خولەكەی گرتووە و یانزە خاڵ لە نزیكترین یانەوە دوورە كە مانچستەر یونایتدە .


دوای بردنەوەكە مان سیتی ژمارەیەكی پێوانەیی لەخولەكەدا تۆماركرد كە یەكەم یانەیە لەخولی ئینگلیزی 17 یاری لەسەر یەك بباتەوە .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved