له‌نوێترین توێژینه‌وه‌ی پزیشكانی بواری ته‌ندروستیدا سه‌رنج ده‌خرێته‌سه‌ر ئه‌و خۆراكانه‌ی ره‌نگیان سه‌وزه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه سوودی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه بۆ باری ته‌ندروستی مرۆڤ به‌گشتی. له‌باره‌ی هه‌ره سووده گرنگه‌كانی خۆراكه سه‌وزه‌كان، پزیشكانی بواری ته‌ندروستی روونكردنه‌وه ده‌ده‌ن كه سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی گورچیله‌و جگه‌ر، جگه‌له‌وه‌ش به‌هۆی خواردنی خۆراكه سه‌وزه‌كان به‌رده‌وام به‌رگری له‌ته‌ندروستی دڵ ده‌كه‌یت. له‌به‌رده‌وامبوونی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ئاشكراشی ده‌كه‌ن كه سوودبه‌خشه بۆ ته‌ندروستی ده‌م و ددان، هه‌م توانای له‌ناوبردنی ئیلتیهابیشی هه‌یه. خۆراكه سه‌وزه‌كان به‌گشتی زۆرترین سوودیان هه‌یه بۆ به‌هێزكردنی ئێسك، بۆ وه‌رگرتنی ڤیتامین گرنگی به‌م خواردنانه‌ی خواره‌وه بده. بڕۆكلی كه‌له‌رم كاهو ئا‌ڤۆكادۆ لۆبیا كیڤی بیبه‌ری سه‌وز ته‌رخون فاسۆلیا رێحانه خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure