به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی كه‌سوكارو كه‌سه نزیكه‌كان حه‌زده‌كه‌ن هاوكاری بوك و زاوا بكه‌ن، بۆیه هه‌ریه‌كه‌و تێبینی خۆی ده‌دات له‌سه‌ر چۆنێتی ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریان، له‌وباره‌وه گۆڤاری ئێلا رێنمایی ده‌دات كه پێویسته به‌نه‌رمی وه‌ڵامی تێبینییه‌كان بده‌نه‌وه، چونكه به‌مه‌به‌ستی هاوكاری بۆچوونیان ده‌رده‌بڕن بۆیه پێویست ناكات دڵگران بیت. له‌هه‌مانكاتیشدا رێنمایی ده‌دات له‌سه‌ر خه‌رجییه‌كان و له‌وڕووه‌وه ده‌ڵێت: ته‌نها گرنگی بهمهسرهفكردن بده‌ن له‌سه‌ر خاڵه سه‌ره‌كیه‌كان، چونكه ئاهه‌نگ گێڕان پاره‌یه‌كی زۆری ده‌وێت بۆیه ده‌بێت به‌ئاگابیت له سه‌رفیات. هه‌روه‌ها نموونه ده‌دات له‌سه‌رئه‌وه‌ی چۆن بتوانیت خه‌رجی كه‌مبكه‌یته‌وه، لێره‌دا سه‌رنج ده‌خاته‌سه‌ر وێنه‌گرتن و ده‌ڵێت داوا له‌ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌ت بكه ببێت بهفۆتۆگراف. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure