خانمان له‌كاتی دووگیانی‌دا تا رادده‌یه‌ك شێوازی جه‌سته‌یان ناڕێك ده‌بێت، بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و ناڕێكییهداو جوانكردنی جه‌سته‌ت پێویسته ئیكسسوارات به‌كاربهێنیت. پێویسته خانمانی دووگیان گواره‌ی گه‌وره یان درێژ به‌كاربهێنن بۆئه‌وه‌ی سه‌رنجی ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان بۆ لای ده‌موچاویان رابكێشن. هه‌وره‌ها دووربكه‌ونه‌وه لهملوانكهی كورت، چونكه زیاتر سك ده‌رده‌خات، به‌ڵكو ملوانكه‌ی درێژ‌و گه‌وره به‌كاربهێنرێت، چونكه سك ده‌شارێته‌وه‌و جوانییهكت پێده‌به‌خشێت. به‌وپێیه‌ی له‌كاتی دووگیانی‌دا خانمان جه‌سته‌یان گه‌وره‌تر له‌كاتی ئاسایی ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه جانتای بچوك به‌كارمه‌هێنه، به‌ڵكو جانتای گه‌وره به‌كاربهێنه له‌گه‌ڵ جه‌سته‌تدا ده‌گونجێت. هه‌روه‌ها هه‌وڵبده جله‌كانت ره‌نگی تۆخ (مات) بن بۆئه‌وه‌ی سكت بچوك ده‌ربكه‌وێت، به‌ڵام ئیكسسوارهكانت گه‌وره‌و ره‌نگی كراوه (زه‌ق) بێت. خاك - وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure