ساڵانه رۆژی 17ی كانوونی یه‌كه‌م به‌رۆژی ئاڵای كوردستان داده‌نرێت. له‌ورۆژه‌شدا چه‌ندین چالاكی و سیمیناری تایبه‌ت رێكده‌خرێت. بۆ ئه‌مساڵیش ئاماده‌كاری كراوه كه له سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كاندا مه‌راسیم سازبكرێت. ئاڵای نه‌ته‌وه‌یی كوردستان پێكهاتووه له سێ ره‌نگ و دروشمێك له ناوه‌ندی. ره‌نگه‌كان ئاڵای كوردستان له لاكێشه‌ی ئاسۆیی پێكهاتووه، لاكێشه‌ی سه‌ره‌وه ره‌نگی سووره، ئه‌وه‌ی ناوه‌ند ره‌نگی سپییه، لاكێشه‌ی خواره‌وه ره‌نگی سه‌وزه، به‌رینی ئاڵا دوو له‌سه‌ر سێی درێژییه‌كه‌یه‌تی، له‌ساڵی (2009)دا په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا رۆژی (17)ی كانوونی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێك یادی رۆژی ئاڵای كوردستان له‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه. دروشمی نه‌ته‌وه‌یی دروشمی نه‌ته‌وه‌یی ئاڵای كوردستان خۆری زێڕینه، ئه‌م خۆره 21 په‌ڕ (تیشك)ی یه‌كسان و هاوشێوه‌ی هه‌یه، به له‌به‌رچاوگرتنی دوو له‌سه‌ر سێیه‌تی قه‌باره‌ی ئاڵا، خۆری زێڕین به په‌ڕه‌كانییه‌وه یه‌ك پێوه‌ره‌و به‌بێ په‌ڕه‌كان نیو پێوه‌ر، ئه‌م په‌ڕانه شێوه‌یان راسته‌و له‌ده‌ره‌وه خاڵێكی تیژ دروستده‌كه‌ن، خۆره‌كه ده‌بێت رێك له چه‌ق (ناوه‌ندی) ئاڵای كورستان جێگیربێت، خۆر به‌شێوه‌یه‌ك جێگیركراوه كه ستوونی ناوه‌ندی ئاڵا به‌ناو خاڵی تیژی به‌رزترین په‌ڕ (تیشك) تێده‌په‌ڕێت. چۆنییه‌تی پێكهاته‌ی ره‌نگه‌كان ره‌نگه‌كانی ئاڵای كوردستان به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه: (سوور، سه‌وز، زه‌رد، سپی) شێوه‌كانی به‌كارهێنانی ئاڵا 1- هه‌ڵواسینی به دره‌ختدا، پێویسته خۆره‌كه‌ی له‌هه‌ردوو رووه‌وه دیار بێت. 2- به‌رزكردنه‌وه‌ی له‌باری پانی، ره‌نگی سور له‌سه‌ره‌وه‌و ره‌نگی سه‌وز له‌خواره‌وه. 3- به‌رزكردنه‌وه‌ی له‌باری درێژی، سور له‌لای چه‌پ و ره‌نگی سه‌وز له‌لای راست. 4- له‌یه‌خه‌دانی وه‌ك رۆزێت له‌سه‌ر سینگ، له‌لای چه‌پ له‌سه‌ر دڵ هه‌ڵده‌گیرێت. 5- دانانی له‌سه‌ر مێز، پێویسته به‌لای چه‌پدا بشكێته‌وه. رۆژی ئاڵا له‌ساڵی 2009 دا په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا كه رۆژی 17ی كانوونی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێك وه‌كو رۆژی ئاڵا دیاریبكرێت و له‌و رۆژه‌دا سه‌رجه‌م ئاڵاكانی سه‌ر داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان بگۆڕدرێن و نوێبكرێنه‌وه، هۆكاری دانانی ئه‌م رۆژه‌ش بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له 17ی كانوونی یه‌كه‌می 1946 ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر داموده‌زگاكانی كۆماری مه‌هاباد هه‌ڵكرا. خاك – ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure