17/12/2017 09:35 AM

مان سیتی تۆتنهامی گۆڵباران كردو لە نازناوكە نزیك تر بویەوە

لەیارییەكانی هەفتەی 18ی خولی پریمەرلیگدا یانەی مانچستەر سیتی رووبەرووی یانەی تۆتنهام بویەوە لە نێو یاریگای خۆیدا و توانی بردنەوە تۆماربكات بەسەر یانەی میوان.


یانەی مان سیتی لەم وەرزەدا باشترین ئاستی مێژووی خۆی پیشان دەدات كاتێك لە 16 یاری پێشودا توشی هیچ دۆرانێك نەبووە.


بۆیە لەم یاریەشدا توانی بە ئاسانی بەربەستی تۆتنهام ببرێت و سێ خاڵی گرنگی لێ وەربگرێت,یارییەكە بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە سودی كورانی گواردیۆلا كۆتایی هات كە هەریەكە لە گۆندۆگان و دی بروین یەكی گۆڵێك و رەحیم ستەرلینگ دوو گۆڵی تۆمار كرد.


بەوبردنەوەیەش مانسیتی بە 52 خاڵ پێشەنگی خولەكەی گرتووە و یانەی تۆتنهامیش بە 31 خاڵ لە پلەی حەوتەمدایە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved