به‌گشتی تێكه‌ڵه‌ی بنه‌ڕه‌تی خوێنی مرۆڤ و ئاژه‌ڵه شیرده‌ره‌كانیتر یه‌كسانه. به‌ڵام یه‌كێك له جیاوازییه‌كان ئه‌وه‌یه كه خڕۆكه سووره‌كانی خوێنی مرۆڤ ناوكیان نییه‌و به‌جێگه‌ی ئه‌و شوێنێكی فراوان هه‌یه بۆ مولكیوله‌كانی هیمۆگڵۆبین. خڕۆكه سووره‌كانی خوێنی باڵنده هاوشێوه‌ی هێلكه‌ن خڕۆكه‌كانی خوێنی مرۆڤ دوو ناوه‌نده‌ی قوپاویان هه‌یه، واته چه‌شنی قه‌وانێك كه له‌هه‌ردوو به‌ره‌وه قوپابێت. ئه‌مشێوه‌یه قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌تر ده‌به‌خشێته خانه‌ی خوێن و به‌هێزتری ده‌كات له گۆڕینه‌وه‌و وه‌رگرتنی ئۆكسجین له ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی. وه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌توانین باس له‌مه بكه‌ین كه ئه‌م خڕۆكه سوورانه له زۆرینه‌ی باڵنده‌كان و هه‌روه‌ها ئاژه‌ڵه مۆغداره‌كانی تریشدا (جگه له مرۆڤ) هاوشێوه‌ی هێلكه‌ن و ناوكیان هه‌یه. هه‌روه‌ها ئاژه‌ڵه شیرده‌ره‌كان و باڵنده‌كان شتێكی هاوبه‌شی تریشیان هه‌یه كه پێیده‌وترێت په‌ڵه‌كانی خوێن، كه ده‌توانێت مولیكیوله‌كانی خوێن به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه‌و به‌ری خوێنچوون بگرێت. به‌ڵام په‌ڵه‌ی خوێنی باڵنده‌كان ناوكی هه‌یه‌و هی ئاژه‌ڵانی مۆغدار نییه‌تی.
خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س: illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure