مووی سه‌ر (قژ) یه‌كێكه له بنه‌ماكانی جوانی مرۆڤ، هه‌ربۆیه كاتێك هه‌ستده‌كه‌ین قژ ده‌ڕوتێته‌وه هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌كه‌ین، به‌ڵام توێژه‌ران چه‌ند جۆرێك خۆراكیان دیاریكردووه كه تاكه‌كان گرنگیان پێبده‌ن و بیخۆن تا پێستیان به‌گشتی و پێستی سه‌ر به‌تایبه‌تی پته‌وبێت و توانای دروستكردن و راگرتنی ئه‌و مووه‌ی هه‌بێت، چونكه یه‌كێك له‌خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی هۆكاری قژ رووتانه‌وه، بێهێزبوونی پێستی سه‌ره به‌هۆی نه‌بوونی یه‌كێك له ڤیتامین یان پرۆتینه‌كان. هه‌ربۆیه توێژه‌ران ئامۆژگاری تاكه‌كان ده‌كه‌ن كه ئه‌مجۆره خۆراكانه به رێژه‌یه‌كی پێویست بخۆن، تا دووربن له قژ رووتانه‌وه‌و ئه‌و جوانییه‌ی به‌هۆی قژیانه‌وه پێیان ده‌به‌خشرێت، بیپارێزن. خواردنه‌كانیش بریتین له: (نیسك، سپێناغ، هێلكه، ماسی، گوێز، ئاوی چه‌وه‌نده‌ر). خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure