مرۆڤ بۆ خستنه‌گه‌ڕی وزه له‌ناو خانه‌كانی له‌شی پێویستی به ئۆكسجینه. رێژه‌ی ئۆكسجینی پێویست بۆ ژیانی هه‌ر مرۆڤێكیش به‌رامبه‌ره له‌گه‌ڵ ئه‌و ئۆكسجینه‌ی كه 30 دره‌ختر به‌رهه‌می ده‌هێنێت. هه‌ر مرۆڤێك ساڵانه نزیكه‌ی 300 كیلۆگرام ئۆكسیجین به‌كارده‌هێنێت و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان هه‌ر دارێك له كه‌شوهه‌وایه‌كی خۆشدا ساڵانه نزیكه‌ی 10 كیلۆگرام ئۆكسجین به‌رهه‌مده‌هێنێت. له‌م حیساباته‌دا ئۆكسجینی پێویستی خودی داره‌كه له‌به‌رچاو گیراوه. دابه‌زینی رێژه‌ی نۆرماڵی ئۆكسجینی كه‌ش له 21%ـه‌وه بۆ 14% ده‌توانێت زیانبه‌خش بێت بۆ مرۆڤ، كاتێكیش ئاستی ئۆكسجین بۆ 10% دابه‌زێت ده‌توانێت ژیانی مرۆڤ بخاته مه‌ترسییه‌وه. هه‌روه‌ها رێژه‌ی زۆری دیئۆكسیدی كاربۆنیش زیانبه‌خشه. گه‌ر دیئۆكسیدی كاربۆن ته‌نها چه‌ند پله‌یه‌ك له‌ئاستی نۆرماڵی خۆی (0,04%) به‌رزتربێته‌وه، مرۆڤ ئازار ده‌دات و گه‌ر برزبوونه‌وه‌كه زۆرتر بێت پڕمه‌ترسیترو ته‌نانه‌ت كوشنده ده‌بێت. تا 200 ساڵ پێش ئێستا لێكۆڵه‌ران نه‌یانده‌زانی كه هه‌وا هه‌ڵگری ئۆكسجینه، به‌ڵام ده‌یانزانی كه بوونه‌وه‌ره هه‌ناسه‌ده‌ره‌كان هه‌وا ناخۆش ده‌كه‌ن و گه‌ر مرۆڤ ئه‌م هه‌وایه هه‌ڵمژێت هه‌ست به‌ئازار ده‌كات. له‌هه‌مانكاتدا ده‌یانزانی كه رووه‌كه‌كان هه‌وا نوێده‌كه‌نه‌وه، بۆ وێنه مشكێك ده‌توانێت له شووشه‌یه‌كی خۆرگری دژه‌هه‌وادا به زیندوویی بمێنێته‌وه تا هه‌ركاتێك ڕووه‌كه‌كانی ناو شووشه‌كه زیندووبن. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س: illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure