زۆرترین به‌شی جه‌سته‌ی مرۆڤ له ئۆكسجین، هیدرۆژێن و كاربۆن پێكهاتووه. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئاو (كه پێكهاتووه له ئۆكسجین و هیدرۆژێن) نزیكه‌ی 70%ی جه‌سته‌ی مرۆڤ پێكده‌هێنێت و كاربۆن كه مادده‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ناوه‌ندییه له‌سه‌رجه‌م مولیكیوله ئه‌ندامییه‌كاندا بوونی هه‌یه. جگه‌له‌مه ته‌نها نیترۆژێن، كالسیۆم و فوسفۆر وه‌ك مادده‌ی بنه‌ڕه‌تی پێكهێنه‌ر ئه‌ژمارده‌كرێن، چونكه ئه‌مانه بڕیارده‌رن له‌سه‌ر بونیاتنانی پڕۆتین، ئێسك و DNA به‌شێك له‌و مادده بنه‌ڕه‌تییانه كه بڕه‌كه‌یان زۆر كه‌مه، كۆمه‌ڵێك ئه‌ركی ناوه‌ندییان له‌سه‌رشانه‌و زۆر پێویستن بۆ زیندوومانه‌وه‌ی ئێمه. بۆ وێنه كالسیۆم، گۆگردو مه‌گنسیوم له‌م مادانه‌ن. 97,85% جه‌سته له‌م مادده سه‌ره‌كییانه پێكهاتووه 65% ئۆكسجین (سه‌رانسه‌ری جه‌سته مه‌گه‌ر چه‌ند شوێنێكی تایبه‌ت)، 18% كاربۆن (له سه‌رانسه‌ری جه‌سته مه‌گه‌ر چه‌ند شوێنێكی تایبه‌ت)، 10% هیدرۆژێن (له سه‌رانسه‌ری جه‌سته مه‌گه‌ر چه‌ند شوێنێكی تایبه‌ت)، 3% نیترۆژێن (له‌ناو DNA و پرۆتیینه‌كاندا)، 1.5% فاسفور (له‌ناوDNA، ئێسكلێت و ددانه‌كاندا)، 0.35% كالسیوم (له‌ناو ئێسكلێت، ددانه‌كان و خوێندا). خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س: illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure