یه‌كێك له گرنگترین رووداوه سه‌رنجڕاكێشه‌كانی جیهان ئه‌وه‌یه كه مه‌ریه‌م به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پیاوێك بووبێت، كوڕێكی هێناوه‌ته دونیاوه. یه‌كێك له ڕوونكردنه‌وه‌كان ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵه‌یه‌كی ساكاری وه‌رگێڕان له بابه‌ت سكپڕبوونی مه‌ریه‌مه‌وه روویدابێت. له وته‌كانی تێسته‌مێنته كۆنه‌كانی پێغه‌مبه‌ره جوله‌كه‌كاندا هاتووه كه خاتوونێكی گه‌نج كوڕێك ده‌هێنێته دونیاوه. كاتێك ده‌قه عیبرییه‌كان بۆ یۆنانی وه‌رگێڕدراون، وشه‌ی عیبری Alma كه به‌مانای خاتوونی گه‌نجه، وه‌رگێڕدراوه به‌وشه‌ی یۆنانی παρθένα كه به‌مانای كچ به‌كاردێت. له‌هه‌مانكاتدا وشه‌ی "كچ" كه له‌زمانی عیبریدا پێیده‌ڵێن Betula له تێكسته‌مێنته كۆنه عیبرییه‌كاندا بوونی نییه. له‌دایكبوون به‌بێ باوك بره‌وی زۆری‌دا به عیسا زۆربه‌ی لێكۆڵه‌ران له‌سه‌رئه‌وه كۆكن كه عیسا پیاوێكی مێژوویی بووه، به‌ڵام هیچ كه‌س زانیاری ته‌واوی له‌سه‌ر شێوه‌ی سكپڕبوونی دایكی ئه‌و نییه. ئینجیله‌كانیش له‌ئاست ئه‌م بابه‌ته یه‌كگروو نین. به‌پێی ئینجیلی ماتیوس و لوكاس، مه‌ریه‌م له‌لایه‌ن رۆحی پیرۆزه‌وه دووگیان بووه‌و هه‌ر به‌وهۆیه‌شه كه به كچێنی عیسای هێناوه‌ته دونیاوه. به‌ڵام ئینجیلی یوحه‌ننا باس له یوسف ده‌كات وه‌ك باوكی عیسا. لێكۆڵه‌ران له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه سه‌رجه‌م بانگه‌شكارانی ئینجیل به‌مه‌به‌ستی بره‌وپێدانی زۆرتری عیسا له‌ناو ڕۆمییه‌كان، شێلگیرانه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م وانه‌یه هه‌وڵیانداوه كه عیسا به‌بێ باوك له‌دایكبووه. له‌ناو ڕۆمییه‌كان و یۆنانییه‌كانی كۆندا ئه‌مه بڕوایه‌كی به‌ربڵاو بوو كه كه‌سایه‌تییه گرنگه‌كان له‌ئاكامی په‌یوه‌ندی خوایه‌ك و كچێكدا دێنه دونیاوه. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س: illvet.se
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure