دوابه‌دوای هێرشی تیرۆرستان بۆ ناوه‌ندی بازرگانی جیهانی له نیۆیۆركی ئه‌مریكا، رێكخراوه‌ی ناوه‌ندی زانیاری CIA ده‌رفه‌تی كه‌ڵك وه‌رگرتن ل شێوه مه‌ترسیداره‌كانی لێپرسینه‌وه‌ی بۆ فه‌راهه‌مكرا. یه‌كێك له‌م شێوانه خنكاندنی ساخته‌یی بوو كه قسه‌و باسێكی زۆری له‌سه‌ره. له‌م شێوه‌یه‌دا قوماشێك ده‌خه‌نه‌سه‌ر ده‌موچاوی كه‌سه‌كه‌و ئاو ده‌پڕژێننه سه‌ر ده‌م و لوتی، به‌شێوه‌یه‌ك كه كه‌سه‌كه هه‌ست به‌خنكان ده‌كات. مێژووی ئه‌م ئه‌شكه‌نجه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی شانزه ئه‌مشێوه ئه‌شكه‌نجه‌یه ده‌روونیه هاوشانه له‌گه‌ڵ ئه‌شكه‌نجه جه‌سته‌ییه نامرۆڤانه‌كانی تر وه‌كو لێدان، به چه‌قۆ برینداركردن، كێبڵ پێداكێشان و...هتد. خنكاندنی ساخته‌یی مێژوویه‌كی كۆنی هه‌یه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی شانزه كه له ئیتاڵیا كه‌ڵكی لێوه‌رگیراوه‌و دواتریش له 1970 خه‌مێره سووره‌كان له كامۆج به‌كاریانهێناوه. ئه‌شكه‌نجه‌دان به خنكاندن كاریگه‌ری له‌سه‌ر مێشك داده‌نێت ئه‌مشێوه‌یه له‌ناو گروپێكی تایبه‌تی له ئه‌شكه‌نجه‌كاندا پێناسه‌ی بۆ ده‌كرێت كه پێیان ده‌وترێت له‌سێداره‌دانی ساخته‌یی، چونكه قوربانییه‌كه دێته‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه كه ده‌بێت بمرێت. تاقیكردنه‌وه ئه‌نجامدراوه‌كان له‌سه‌ر مشكه‌كان له‌زانكۆی Iowa ی ئه‌مریكا پیشانیداوه كه كاتێك ئێمه ده‌خنكێین ئاستی PH له‌ناو جه‌سته‌ماندا به‌رزده‌بێته‌وه‌و ده‌بێته هۆی كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی ترس له‌و به‌شه‌ی مێشك كه په‌یوه‌ندی به ژیانه‌وه هه‌یه. به‌مجۆره قوربانییه‌كه له‌ژێر كاریگه‌ری كاردانه‌وه‌ی ترس‌دا ئیفلیج ده‌بێت و چیتر ئه‌و توانایه‌ی نابێت كه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌قڵانی به‌خۆی بڵێت كه ئه‌م دۆخه جددی نییه. ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی ده‌بێته هۆی تێكشكانی ئیراده به‌هه‌مان هۆكار، ئه‌م شێوه‌یه له تێكشكاندنی ئیراده‌دا زۆر كاریگه‌ره. به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه زانیارییه دركاوه‌كانی كه‌سی قوربانی به‌ده‌گمه‌ن جێی باوه‌ڕن، چونكه كه‌سه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی پێش به‌مه‌رگی خۆی بگرێت هه‌ر شتێك ده‌ڵێت. به‌پێی راپۆرتی ناوه‌ندی قوربانیانی ئه‌شكه‌نجه له ئه‌مریكا، CVT ئه‌و قوربانیانه‌ی كه كه‌وتونه‌ته‌به‌ر ئه‌مجۆره ئه‌شكه‌نجانه، وه‌ك نیشانه‌یه‌كی جێماویی ئه‌شكه‌نجه‌كه، مه‌رگی خۆیان به سه‌رله‌نوێ زیندوبوونه‌وه داده‌نێن. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س: illvet.se
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure