20/12/2017 09:44 AM

ئەرسیناڵ هاوشانی مان سیتی بردنەوەی تۆماركرد

یانەی ئەرسیناڵ توانی سەركەوتن تۆمار بكات لە یارییەكانی جامی رابیتەی ئینگلتەرا و توانیان بە تاكە گۆڵێك سەركەوتن تۆمار بكەن.

ئەرسیناڵ كە لە نێو یاریگای خۆیدا بوو توانی لە یانەی وێستهام بباتەوەو خۆی بگەیەنێتە قۆناغی داهاتوو .

لە یارییەكی ترداو لە هەمانكاتدا یانەی مانچستەر سیتی  توانی بەهەمان شێوەی ئەرسیناڵ خۆی بگەیەنێتە قۆناغی داهاتووی جامەكە كە بە لێدانە یەكلاكەرەوەكان لە یانەی لیستەر سیتی بردەوە.

كاتی یاسایی یارییەكە بە گۆڵێك یەكسان بوون بەڵام لە لێدانە یەكلا كەرەوەكان مان سیتی بە 4 گۆڵ بەرامبەر 3 گۆڵ بردنەوەی بەدەست هێنا.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved