سه‌رجه‌م بۆنه‌كان له‌ڕێگه‌ی نزیكه‌ی 12 ملیۆن خانه‌ی بۆنكردنی سه‌ر توێژه به‌ڵغه‌مییه‌كانی ناو لوته‌وه تۆماركراون. له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی بۆنێكدا به‌شه تایبه‌تییه‌كانی مولیكیولی بۆنه‌كه له‌لایه‌ن چه‌ندین خانه‌ی بۆنكردنی جیاوازه‌وه ده‌ناسرێنه‌وه‌و سه‌رجه‌میان به‌یه‌كه‌وه زنجیره‌یه‌ك سیگناڵی ده‌ماری بۆ مێشك ده‌نێرن و له‌وێ بۆنه‌كه وێنا ده‌كرێته‌وه. گه‌ر خانه‌كانی بۆنكردن به به‌رده‌وامی بۆنێك بۆ نموونه بۆنی ناخۆشی هه‌ناسه وه‌ربگرن، ئه‌وا خۆیان هێزی سیگناڵه ده‌مارییه‌كان كه‌مده‌كه‌نه‌وه. هه‌ر به‌وهۆیه كه له‌كرده‌وه‌دا ئێمه ته‌نها بۆنه نوێیه‌كان ده‌بیستین و به‌مشێوه‌یه پارێزراو ده‌بین له بیستنی بۆنه به‌رده‌وامه‌كان. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س: illvet.se
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure